سامسۆنگ 2, حوزه‌یران 2019

سامسۆنگ توانیویەتی 2 ملیۆن یەکە لە زنجیرەی مۆبایلی Galaxy M بفرۆشێت

لە کۆتاییەکانی مانگی پێنجەمی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگ بە شانازییەوە ڕایگەیاند زنجیرەی مۆبایلەکانی Galaxy A Series 2019 فرۆشی 5 ملیۆن یەکەی تێپەڕاندووە ئەمەش تەنها لە ماوەی 70 ڕۆژدا، ئێستاش کۆمپانیای ناوبراو سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمارکردووە بەڵام لە زنجیرەی مۆبایلەکانی Galaxy M Series ئەویش مۆبایلەکانی Galaxy M10 و Galaxy M20 و Galaxy M30 دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا شایەنی ئاماژە پێدانە ئەم سێ مۆبایلە بە شێوەیەکی تایبەت لە هیند دەفرۆشرێن.

لەم بارەیەوە کۆمپانیای ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند فرۆشی زنجیرەی Galaxy M Series گەیشتووەتە 2 ملیۆن یەکە ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت ئەم زنجیرەیە هاوکارێکی باش دەبێت لە زیادکردنی ڕێژەی قازانجەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ، لەگەڵ ئەوەشدا وا بڕیارە ناوبراو مۆبایلی چوارەمی زنجیرەکە ئەویش Galaxy M40ـە ڕابگەیەنێت لە بەرواری 11/6/2019 لە هیند.

تاگەکان Galaxy M Series
بۆچونی تۆ