ئای ئۆ ئێس
4, حوزهیران 2019
ڕەنگاڵە؛ دۆخی تاریک (Dark Mode) لە iOS 13 ـەدا بەم شێوەیەیە

دوێنێ شەو و لە کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا، ئەپڵ وەشانی iOS 13 ـی بە چەندین تایبەتمەندی نوێوە ڕاگەیاند. یەکێک لەو تایبەتمەندییە نوێیانە، دۆخی تاریک (Dark Mode) بوو.
لەگەڵ کاراکردنی دۆخەکەدا، گشت بەشەکانی وەکو ئاگادارکەرەوەکان و ویدجێتەکان و نێوخۆی ئەپەکان و تەنانەت پاشبنەماکەش ڕەش دەبێت. دوگمەی کاراکردنی دۆخەکە لە ناوەندی کۆنتڕۆڵ (Control Center) و ئەپی Settings ـیشدا بوونی هەیە. هەروەها دەتوانرێت کات دابنرێت بۆ هەڵبوونی دۆخەکە بە شێوەی خودکارانە.
وێنەکانی خوارەوە، نێوخۆی ژمارەیەک ئەپی سەرەکین لە کاتی کاراکردنی دۆخی تاریکدا.
ئەپی Phone
ئەپی Calendar
ئەپی Reminders
ئەپی Books
ئەپی Maps
ئەپی App Store
ئەپی Podcasts
ئەپی Apple News
ئەپی Messages
ئەپی Music
ئەپی Notes
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.