سیستەمی وەگەرخەر
5, حوزهیران 2019
لیستی ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە وەشانی macOS Catalina دەکەن

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا، ئەپڵ وەشانی macOS 10.15 ـی لە ژێر ناوی macOS Catalina بە چەندین گۆڕانکاری نایاب و تایبەتمەندی نوێوە ڕاگەیاند.
ئەمانە لیستی ئەو ئامێرانەن کە پشتگیری لە وەشانی macOS Catalina دەکەن:
- iMac Pro ـی 2017 و نوێتر
- MacBook ـی 2015 و نوێتر
- Mac Pro ـی 2013 و نوێتر
- iMac ـی 2012 و نوێتر
- MacBook Air ـی 2012 و نوێتر
- MacBook Pro ـی 2012 و نوێتر
- Mac mini ـی 2012 و نوێتر
ئامێرەکانی Mac Pro ـی 2010 و 2012 چیدیکە پشتگیری لە وەشانی نوێی macOS Catalina و وەشانە نوێیەکانی دیکەی macOS ناکەن.
وەشانی macOS Catalina لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە بۆ گەشەپێدەران و لە مانگی داهاتووشدا بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکرێت، هەروەها لە پایزی ئەمساڵدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.