ئای ئۆ ئێس
15, حوزهیران 2019
سپۆتیفای دیزاینی بەشی Your Library ـی ئەپەکەی نوێ کردەوە و بەشەکان ڕێکخراونەتەوە

دوێنێ (14 ـی 6) سپۆتیفای دیزاینی بەشی Your Library ـی ئەپەکەی بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی نوێ کردەوە و بەشەکانی نێو Your Library ڕێکخراونەتەوە.
نوێکردنەوەکە تایبەتە بە بەژداربووانی Premium ـی ئەپەکە، بەشەکانی Music و Podcasts کراون بە بەشێکی سەرەکی و لە شێوەی تابن. بە دەست بردن بۆ ڕاست و چەپ گۆڕانکارییان پێ دەکرێت. بەشی Podcasts هەریەکە لە زنجیرەکان (Episode) و دابەزێنراوەکان (Downloads) و نیشاندانەکان (Shows) لەخۆ دەگرێت.
دەربارەی بەشی Music ـیش، هەر یەکە لە لیستی کارپێکردن (Playlists) و هونەرمەندەکان (Artists) و ئەلبومەکان (Albums) لەخۆ دەگرێت.
لەم نوێکردنەوەیەدا، کۆمپانیاکە گرنگییەکی زیاتری داوە بە بەشی پۆدکاستەکان و بووەتە بەشێکی سەرەکی، ئەمەش بە هۆی کڕینەوەی هەردوو کۆمپانیاکانی Gimlet و Anchor ـی تایبەت بە پۆدکاستەکان لە لایەن سپۆتیفایەوە.
لە ئێستادا نوێکردنەوەکە ڕەوانەی ژمارەیەک لە بەژداربووانی Premium ـی ئەپەکە لە هەردوو سیستەمی iOS و Android کراوە و بەمزووانە بە دەست هەمووان دەگات.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.