10
ئای ئۆ ئێس 18, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

ئەپی نوێی کۆمپانیای Adobe تایبەت بە وێنەکێشان بۆ iPad بە ناوی Adobe Fresco ـەوە دەبێت

دوێنێ (17 ـی 6) کۆمپانیای ئەدۆبی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەپێکی نوێیان تایبەت بە وێنەکێشان و بۆ ئامێرەکانی iPad بە ناوی Adobe Fresco ـییەوە دەبێت.

لە پێشووتردا کۆمپانیای ئەدۆبی ڕایگەیاندبوو کە ناوی ئەپە نوێیەکەیان Project Gemini دەبێت، بەڵام کۆمپانیاکە بڕیاری دا ناوەکە بگۆڕێت بۆ Adobe Fresco. ئەم ناوە نوێیەی ئەپەکە جۆرە تەکنیکێکی وێنەکێشانە کە لە ڕێگەی ئاوەوە ئەنجام دەدرێت. تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە تێکەڵەی تایبەتمەندی ئەپەکانی Adobe Illustrator Draw و Photoshop Sketch ـە. ئەپەکە ڕێگەت پێ دەدات کێشان لە ڕێگای هەڵگر و فڵچەکانەوە بە ئەنجام بگەیەنیت.

بەشی کەرەستەکانی ئەپەکە، هاوشێوەی کەرەستەکانی ئەپی Adobe Photoshop ـی iPad دەبێت کە وا بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت. پشتگیری لە پەڕگەکانی Photoshop لەسەر خزمەتگوزاری هەوری Creative Cloud و هاوردەکردنی پەڕگە PDF ـەکان دەکات.

وا بڕیارە ئەپەکە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ چەند مۆدێلێکی دیاریکراوی ئامێری iPad بەردەست بکرێت. لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی خوازیارن پێش بەردەستکردنی بە شێوەی گشتی تاقی بکەنەوە (کرتە بکە بۆ تۆماربوون لە پڕۆسەی تاقیکاری).

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ