هەواڵ 23, حوزه‌یران 2019

هواوەی تەنها لە پێنج مانگی ڕابردوودا 100 ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە

وەک ئاشکرایە کۆمپانیای هواوەی لە ماوەی ڕابردوودا زنجیرەی ناوازەی مۆبایلەکانی Huawei Nova 5 Seriesـی ڕاگەیاند و پێکهاتوون لە سێ مۆبایل ئەوانیش Huawei Nova 5 و Huawei Nova 5 Pro و Huawei Nova 5iـن، لەگەڵ ئەمەشدا و لە هەمان بۆنەی ڕاگەیاندنی بۆ مۆبایلەکان هواوەی ئاماژەی بەوەکرد لە پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا سەرکەوتوو بوون لە فرۆشتنی 100 ملیۆن مۆبایلی زیرەک.

شایەنی ئاماژە پێدانیشە هواوەی بۆ یەکەم جاریەتی بگاتە فرۆشێکی خێرای لەم شێوەیە و لە ماوەیەکی کەمیشدا بێگومان، بەڵام ئەوەی لێرەدا جێگای گومانە ئایا هواوەی توانای دووبارە کردنەوەی ئەم سەرکەوتنانەی هەیە بۆ ساڵی داهاتوو؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش پێویستە چاوەڕوان بین و بینەری ڕووداوەکان بین، سەرەڕای ئەمەش هەتاوەکو ئێستا داهاتووی هواوەی دیار نییە کە بە چ ئاقارێکدا دەڕوات و چۆن دەبێت.

بۆچونی تۆ