گەرمترین

Frank Azorی بەڕێوەبەری Alienwareی سەر بە Dell کۆمپانیاکەی جێهێشت

Frank Azor کە یەکێکبوو لە ٣ دامەزرێنەرەکەی لقی Alienwareی کۆمپانیای Dell و بەڕێوەبەری لقەکانی Alienware و XPS و گەیمینگبوو لە کۆمپانیاکە، دوای زیاد لە ٢٠ ساڵ لە کۆمپانیاکە، لە ٢ جریوەدا لە تویتەر ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ٣ی مانگی داهاتوو کۆمپانیاکە جێدەهێڵێت و چیتر لە پۆستەکەیدا نامێنێتەوە.

Frank Azor. (Image source: Yahoo)

لە نامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی Alienware arena بەردەستە، فرانک باس لە ئەزموونی ساڵانی ڕابردووی دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە چەند شانازی بە دێڵەوە دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات کە دەیەوێت ئەرکێکی نوێ بگرێتە ئەستۆ، هەرچەندە ئەرکەکەی دیاری نەکردووە بەڵام ئاماژەی بەوە داوە کە دەیەوێت لە بواری یارییە ڤیدیۆییەکان کار بکات، ئەگەری هەیە فرانک کۆمپانیایەکی تایبەت بە خۆی دابمەزرێنێت، لەوانەشە بچێتە کۆمپانیایەکی دیکە.

فرانک زۆر سەرکەوتوو بووە لەگەڵ دێڵ و توانیویەتی زیاد لە ٣ ملیار دۆلار داهات بۆ کۆمپانیاکە بەرهەم بهێنێت.

سەرچاوە :

27 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
324