ئەپڵ

WSJ: هۆکاری ڕۆیشتنی Jony Ive لە Apple شێوازی کارکردنی Tim Cookـە کە زۆر جیاوازە لە هی Steve Jobs

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر جۆنی ئایڤ، دیزاینەری سەرەکیی ئەپڵ کۆمپانیاکەی جێهێشت و ڕاپۆرتێکی وردی The wall street journalـیش زانیاری زۆر دەربارەی ئەو بابەتە دەخاتە بەرچاومان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ستیڤ جۆبز زۆر نزیک بووە لە جۆنی ئایڤ و زۆر کات پێکەوە نانیان خواردووە، هەروەها جۆبز زوو زوو سەردانی ستودیۆکەی ئایڤی کردووە و گرنگییەکی زۆری بە دیزاینی بەرهەمەکان داوە، بەڵام تیم کووک شێوازێکی زۆر جیاوازی هەیە و گرنگی بە پڕۆسەی دیزاینکردن نادات، بەڵکوو هەموو سەرنجی لای قازانجە و هەوڵ دەدات ناوبانگ و سەرکەوتنەکانی پێشووی ئەپڵ بقۆزێتەوە.

هەرچەندە کووک توانیویەتی چەند ساڵێک بە پێدانی مووچەی ئێجگار بەرز ئایڤ لە کۆمپانیاکە بهێڵێتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ئایڤ بێزار بووە لەوەی بەڕێوەبەری ئێستای ئەپڵ گرنگی بە دیزاینی بەرهەمەکان نادات، هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەوەی هێندەی دیکە ئایڤی بێزار کردووە ئەوە بووە کە کەسانی تایبەت بە دارایی زیاتر و زیاتر بوونەتە خاوەن بڕیار لە کۆمپانیاکە و کەسە تەکنیکییەکان پشتگوێ خراون.

 

 

سەرچاوە :

1 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
322