سامسۆنگ

بەڕێوەبەری سامسۆنگ دانی پێدانا کە کۆمپانیاکە پەلەیان کرد لە بەردەستکردنی مۆبایلی گالەکسی Fold

چەند مانگێک تێپەڕ بووە بەسەر دواخستنی ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلی چەماوەیی گالەکسی Fold بە هۆی بوونی چەند کێشەیەک لە ڕوونماکەیدا. وا بڕیار بوو مۆبایلەکە لە مانگی 4 ـی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت. بەم بۆنەیەوە، بەڕێوەبەری سامسۆنگ دانی بە هەڵەیەکیاندا نا سەبارەت بە مۆبایلە چەماوەییەکە.

بەڕێز DJ Koh بەڕێوەبەری کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند کە سامسۆنگ پەلەی کرد لە بەردەستکردنی مۆبایلەکە بۆ ڕۆژنامەنووسان و هەڵسەنگێنەران بە بێ دڵنیابوونەوەی ئەوەی ئاخۆ مۆبایلەکە 100% ئامادەیە یاخود نا، ئەمەش وای لە کۆمپانیاکە کرد داوای لێبوردن ئەنجام بدات بۆ ئەوەی کە ڕوویدا.

بەڕێوەبەرەکەی سامسۆنگ ڕایگەیاند کە لە ئێستادا 2,000 یەکە لە مۆبایلی چەماوەیی گالەکسی Fold لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و زۆرینەی کێشەکانی پێشووتری چارەسەر کراوە کە لە لایەن ڕۆژنامەنووسان و هەڵسەنگێنەرانەوە بەدی کرابوون. هەروەها ڕاشیگەیاند کە کۆمپانیاکە پێویستی بە کاتی زیاترە، بەڵام لە داهاتوودا مۆبایلەکان لە کاتی خۆیدا دەگەنە دەستی کڕیاران.

وتەکانی بەڕێوەبەرەکەی سامسۆنگ بە بێ ئاشکراکردنی ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلی چەماوەیی گالەکسی Fold بوو، کە وا چاوەڕوان ناکرێت مانگی داهاتووش بەردەست بکرێت.

سەرچاوە :

2 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
708