هواوەی 2, ته‌مموز 2019

وێنەی بەرگی پارێزەری هواوەی Mate 30 Pro دزەی پێکرا و دیزاینی پشتەوەی ئاشکرابوو

دواین پڕوپاگەندەکان لەسەر دیزاینی چێوە چوارگۆشەیی کامێرای ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ و Google Pixel 4 ـە، بەڵام وا دیارە هواوەی ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دیزاینی هاوشێوەیی کامێراکانی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ و Google Pixel 4 کردووە.

وێنەی دزەپێکراوی بەرگی پارێزەری مۆبایلی هواوەی Mate 30 Pro بە دەست پێگەی GSMArena کەوتووە. وەکو بە دیار دەکەوێت، مۆبایلەکە خاوەن ناوەندێکی بازنەیی دەبێت لە پشتەوە کە هاوێنەی کامێراکانی تێدا جێگیر دەکرێت. بە پێی ئەو قەبارە زۆرەش بێت، ئەگەر زۆرە مۆبایلەکە خاوەن 3 هاوێنەی کامێرا بێت.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Mate 30 Pro خاوەن Kirin 985 بێت و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات. سەبارەت بە ڕێکەوتی بەردەستکردنی، هیچ پێشبینی و پڕوپاگەندەیەک لە ئارادا نییە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ