گەرمترین
4, تهمموز 2019
Huawei P30 و P30 Pro خەڵاتی باشترین مۆبایلی زیرەکی 2019ـیان پێبەخشرا لە MWC Shanghai

٢ مۆبایلە ئاست بەرزەکەی هواوەی P30 و P30 Pro بوونە براوەی خەڵاتی باشترین مۆبایلی زیرەک لە خەڵاتەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆبایل، لیژنەی بڕیاردان لەسەر براوەی خەڵاتەکانیش کۆمەڵێکبوون لە ڕۆژنامەنووس و شیکەرەوەی تایبەت بە بازاڕی بوارەکە و کەسانی کاریگەری دیکە و خەڵاتەکە لەسەر بنەمای چەندین شتی وەک دیزاین و هێز و خێرایی و (User experience) دەبەخشرێت.

چەند مانگێک لەمەوبەر هواوەی بە مۆبایلی P30 Pro شۆڕشێکی نوێی بەرپاکرد بە ڕاگەیاندنی بە زوومێکی ٥ هێندەی بینایی و هەستەوەرێکی کامێرای جۆری RYYB، ئەم سەرکەوتنەی هواوەییش دوای ئەوە دێت کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆمپانیاکە ڕایگەیاند زنجیرەی P30 زۆر لە زنجیرەی P20 زووتر فرۆشی گەیشتووەتە ١٠ ملیۆن دانە(خوێندنەوە).
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.