10
جۆراوجۆر 8, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ئەمەزۆن داوای ڕەزامەندی لە کۆمسیۆنی گواستنەوەی فیدڕاڵی کردووە بۆ ڕەوانەکردنی مانگی دەستکردی ئینتەرنێت بۆ بۆشایی ئاسمان

ئەمەزۆن بە ڕاشکاوانە دەیەوێت مانگی دەستکردی تایبەت بە ئینتەرنێت ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە داوای ڕەزامەندی لە کۆمسیۆنی گواستنەوەی فیدڕاڵی (FCC) کردووە.

کۆمپانیای ئەمەزۆن لە دۆسیەیەکدا داوای ڕەزامەندی لە کۆمسیۆنی گواستنەوەی فیدڕاڵی (FCC) کردووە بە مەبەستی ڕەوانەکردنی 3,236 مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان، وەکو بەشێک لە پڕۆژەی Kuiper بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ سەرجەم دانیشتوانی گۆی زەوی. بۆ گواستنەوەی مانگە دەستکردەکان بۆ بۆشایی ئاسمان، پێویستە مانگە دەستکردەکان بکرێن بە 98 کۆمەڵەوە، هەروەها بەرزی مەودای فڕین لە نێوان 366 بۆ 391 میلدا بێت.

لە مانگە دەستکردەکاندا، ئەمەزۆن شەپۆلی Ka-band بەکار دەهێنێت. هەروەها ئەمەزۆن داوای مۆڵەتی کردووە بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دژە ڕووکار بە مەبەستی درووستنەبوونی ژانەسەر. وە بەڵێ، ئەمەزۆن ئاگادارە لە سەرجەم کێشە شاراوەکانی پاشماوەی بۆشایی، مانگە دەستکردەکان توانای هێشتنەوەی پەیوەندییان بۆ ماوەی کەمتر لە 10 ساڵ یاخود کەمتر دەبێت لەگەڵ زەویدا.

ئەمەزۆن هیچ شتێکی بە فەرمی دەربارەی ڕەوانەکردنی مانگە دەستکردەکان باس نەکردووە، بەڵام وا دیارە FCC پێویستی بە ماوەیەکە بۆ بیرکردنەوە سەبارەت بە داواکارییەکەی ئەمەزۆن. لە پێشووتریشدا کۆمپانیای SpaceX ژمارەیەک مانگی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد وەکو بەشێک لە پڕۆژەی Starlink بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ سەرجەم دانیشتوانی گۆی زەوی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ