ئەندرۆید
9, تهمموز 2019
وەنپڵەس وەشانێکی نوێی ڕووکاری OxygenOS ـی ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 7 Pro کرد

کۆمپانیای وەنپڵەس بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکانی ڕووکاری OxygenOS ـی بنچینەکراو لەسەر Android Pie بۆ مۆبایلە نوێ و کۆنەکانی بێ جیاوازی. هەر بەم بۆنەیەوە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە وەشانێکی نوێی لە ڕووکارەکەی ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 7 Pro کرد.
وەشانە نوێیەکەی ڕووکاری OxygenOS بۆ مۆبایلی OnePlus 7 Pro وەشانی ژمارە 9.5.9 ـە، قەبارەی وەشانەکە 325 مێگابایتە. گرنگترین نوێکارییەکانی وەشانەکە بریتین لە:
سیستەم:
- باشترکردنی کاردانەوەی پەنجە.
- خێراترکردنی کاردانەوەکانی بینایی.
- باشترکردنی هەستیاری ڕووناکی خودکار.
- باشترکردنی گۆڕینی خودکاری سووڕانی ڕوونما.
- باشترکردنی خێرایی و کاردانەوەی GPS لە کاتێکدا ڕوونما کوژاوە بێت.
- زیادکردنی تایبەتمەندی Face Unlock assistive lighting؛ لەو کاتانەی کە تاریکە و ناسێنەرەوەی دەموچاو ناتوانێت قفڵ بکاتەوە، ڕووناکی ڕوونما زیاد دەکات وەکو یارمەتیدەر بۆ کردنەوەی قفڵ.
- باشترکردنی جۆرایەتی دەنگ بۆ بیستۆکی OnePlus Bullets Wireless 2.
- لەخۆگرتنی ڕێڕەوی ئاسایشی ئەندرۆید بۆ مانگی 6 ـی 2019.
کامێرا:
- خێراکردنی دۆخی کامێرا لە کاتی ئاڵوگۆڕکردنی کامێرای پێشەوە بۆ دواوە.
- زیادکردنی خێرایی سەرنجدانی خودکار (Auto-focus).
- باشترکردنی دۆخی پانۆراما (Panorama mode).
- باشترکردنی جۆرایەتی 48 مێگا پێکسڵی JPG لە دۆخی Pro.

لە ئێستادا وەشانەکە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی OnePlus 7 Pro ڕەوانە کراوە و بەمنزیکانە دەگاتە دەستی سەرجەم بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە. ئەگەر دەتەوێت دەستبەجێ و بە زووترین کات وەشانەکەت بەدەست بگات، VPN کار پێبکە و وڵاتی Canada دیاری بکە.
چۆنیەتی نوێکردنەوە و پشکنین کردن بۆ وەشانەکان:
- کردنەوەی ئەپی Settings
- کردنەوەی بەشی About Device
- کردنەوەی بەشی Software Updates
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.