10
ئای ئۆ ئێس 12, ته‌مموز 2019 بۆچوون

جەیڵبرەیک بۆ وەشانەکانی iOS 12.1.3 تاوەکو iOS 12.2 بەردەستکرا

بە شێوەیەکی سەرسامکەرانە، گەشەپێدەری ئامرازی Unc0ver بە ناوی Pwn20wnd، وەشانێکی نوێی لە ئامرازەکەی بە پشتگیریکردن لە ژمارەیەک وەشانی زیاتری iOS 12 ـەوە بەردەستکرد.

دوێنێ یەکەمین وەشانی تاقیکاری ژمارە 3.3.0 لە ئامرازی Unc0ver لە لایەن Pwn20wnd ـەوە بەردەستکرا. لە وەشانە نوێیەکەدا، پشتگیری جەیڵبرەیک کردنی هەریەکە لە وەشانەکانی iOS 12.1.3 و 12.1.4 و 12.2 بۆ ئامرازەکە زیادکرا. بۆ زیادکردنی پشتگیری ئەم وەشانە نوێیانە بۆ ئامرازەکە، ئێکسپڵۆیتی Sock Puppet ـی درووستکراو لە لایەن NedWilliamson ـەوە بەکارهێندراوە.

ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە، وەشانەکە تەنها پشتگیری لەو ئامێرانە دەکات کە پڕۆسێسەری A8 تاوەکو A11 ـیان لەسەر جێگیرە. بەو مانایەی، وەشانە نوێیەکەی ئامرازەکە پشتگیری لە جەیڵبرەیککردنی ئامێرەکانی ئایفۆن XS و XR ناکات.

هەروەها گەشەپێدەری ئامرازەکە ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە بەربەست پەیدا ببێت لە بەردەم جەیڵرەیک کردنی وەشانەکان لە ئەو ئامێرانەی کە پۆسێسەری A7 و A8 ـیان لەسەر جێگیرە (iPhone 5S و 6)، هاوکات کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ناوبراو دەکات.

ئەمانە لیستی ئەو ئامێرانەن کە پشتگیری لە جەیڵبرەیک کردنی وەشانە نوێیەکەی ئامرازەکە دەکەن:

  • iPhone 5s ، iPhone 6 ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 6s ، iPhone SE
  • iPhone 6s Plus ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 8 ، iPhone 7
  • iPhone 8 Plus ، iPhone 7 Plus
  • iPhone X
  • iPad Mini 2 ، iPad Mini 3 ، iPad Mini 4
  • iPad Air ، iPad Air 2
  • (iPad (9.7-inch
  • (iPad Pro (9.7‑inch
  • (iPod Touch (6th generation

کرتە بکە بۆ داگرتن و چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 12.1.3 تاوەکو iOS 12.2 بە ئامرازی Unc0ver.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ