ئەپڵ
12, تەممووز 2019
Apple دەست دەکات بە بەرهەمهێنانی ئایفۆنەکانی ساڵی پار لە وڵاتی هندستان

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز مانگی داهاتوو ئەپڵ دەست دەکات بە فرۆشتنی ئایفۆنەکانی جۆری Xs و Xs Max و Xrـی بەرهەمهاتوو لە ناوخۆدا لە وڵاتی هندستان، ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆر دەمێکە دەنگۆی لەم شێوەیە هەبووە بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەو ئایفۆنەنای لەوێ بەرهەم هێنراون لە جۆرەکانی SE و 6s و 7 بوون.
کۆتا جار کە ئەپڵ دەستی کرد بە بەرهەمهێنانی ئایفۆنێکی نوێ لەو وڵاتە مانگی ٤ـی ئەمساڵبوو کە دەستی کرد بە بەرهەمهێنانی iPhone 7، هەروەها بینیمان مانگی ٥ـی ئەمساڵ و دوای زیاتر لە ٣ ساڵ و نیو لە ڕاگەیاندنی ئەپڵ دەستی کردبووەوە بە ڕیکلامێکی چڕ و پڕ بۆ iPhone 6s لە هندستان و شانازی کردن بەوەوە کە لەو وڵاتە بەرهەمی دەهێنێت!
ئەم هەنگاوەی ئەپڵ لە پێناو ئەوەدایە بتوانێت باجی بردنە ناوەوەی مۆبایلەکان لە دەرەی ئەو وڵاتەوە بۆ ناوەوەی لەسەر خۆی لاببات.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.