رەقەکاڵا 13, ته‌مموز 2019

بەشی دووەم: مێژووی ناوکی پڕۆسێسەرەکانی مۆبایل لە ڕووی لەرەلەر و ژمارەوە

بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە و کێبڕکێ تیایدا زۆر قورس و گەرمە، چەند ساڵێکیش لەمەوبەر گەرمترین بابەت زیادکردنی لەرەلەر و دواتریش ژمارەی ناوکەکانبوو، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەشی یەکەمی ئەم بابەتەم بڵاوکردەوە (خوێندنەوە).

لە بەشی یەکەم باسم لە یەکەم مۆبایل کرد کە CPUـەکەی لەرەلەری ٢ گێگاهێرتزبوو، ئێستا و دوای چەندین ساڵ لەوە هێشتا نەگەیشتووین بە ٣ گێگاهێرتز، نزیکترین مۆبایل لەو لەرەلەرە Asus ROG Phone بوو بە لەرەلەری ٢.٩٦ گێگاهێرتز بە جۆرێکی لەرەلەر بەرزکراوەی Snapdragon 845.

Asus ROG Phone ZS600KL

لە مانگی ٣ـی ٢٠١٣ یەکەمین مۆبایلی ٨ ناوکی دەرچوو کە Galaxy S4 بوو بە جۆری پڕۆسێسەری Exynos 5410 Octa، دوای ماوەیەکی زۆر و لە مانگی ٤ـی ٢٠١٦ مۆبایلی LeEco Le 2 Pro بە پڕۆسێسەری Mediatek MT6797T Helio X25 بووە یەکەمین مۆبایلی ١٠ ناوکی!

Samsung I9500 Galaxy S4LeEco Le 2 Pro

چاوەڕێی بەشی سێیەمبن…

بۆچونی تۆ