گەرمترین

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Honor 9X Pro دزەیان پێکرا

کۆمپانیای هواوەی خاوەن کۆمپانیای ئۆنەر لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایل لە زنجیرە مۆبایلەکانی Honor، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیاکە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Honor 9X و Honor 9X Pro ـی لەگەڵ وێنەی پشتەوەی ئاشکرا کردبوون کە دەکاتە هەفتەی داهاتوو. لە پێش ڕاگەیاندنییەوە، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Honor 9X Pro ئاشکرابوو.

بە پێی چەند زانیارییەک کە لە لایەن پێگەی TENAA ـەوە وەرگیراون، ئۆنەر 2 جۆر لە مۆبایلی Honor 9X بە مۆدێلەکانی HLK-AL00 and HLK-TL00 ڕادەگەیەنێت و ناویان Honor 9X و Honor 9X Pro دەبێت. مۆبایلی Honor 9X Pro خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.59 ئینج لە جۆری LCD، پڕۆسێسەری Kirin 810 ـی لەسەر جێگیر دەبێت و لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرا دەبێت بە ڕوونییەکانی 48 و 2 مێگاپێکسڵ، هەروەها لە پێشەوە خاوەن کامێرایەک دەبێت و ڕوونی نەزاندراوە. مۆبایلەکە خاوەن ڕامێک دەبێت بە قەبارەی 8 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 256 گێگابایت کە دەتوانرێت لە ڕێگەی کارتی microSD ـەوە زیادبکرێت بۆ 512 گێگابایت.

مۆبایلەکە خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 3,900 ملی ئەمپێر/کاتژمێر، کێشی 206 گرام دەبێت و ئەستووری 8.8 ملیمەتر دەبێت. وا چاوەڕوان دەکرێت ڕووکاری EMUI 9.0 یاخود EMUI 9.1 ـی بە بنچینەکراوی Android 9 Pie ـی لەسەر جێگیر بکرێت.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Honor 9X تاوەکو ئێستا لەبەر دەستتدا نین، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی مۆبایلی Honor 9X Pro ببێت.

بۆ زانینی نرخ و سەرجەم تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە، پێویستە تاوەکو ڕێکەوتی 23 ـی ئەم مانگە چاوەڕێ بکەین کە دەکاتە کاتی نمایشکردنی مۆبایلەکان.

سەرچاوە :
15 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
822