ئۆپۆ
15, تەممووز 2019
کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلی Realme 3i ـی بە پڕۆسێسەری Helio P60 و پاتری 4,230 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین مۆبایلی لە زنجیرە مۆبایلی Realme 3 بە ناوی Realme 3i ـەوە بە پڕۆسێسەری Helio P60 و پاترییەکی 4,230 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلە نوێیەکەی Realme خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.2 ئینج بە ڕوونی +HD و بە خاوەن شووشەی پارێزەری Gorilla Glass 3، پڕۆسێسەری Helio P60 ـی لەسەر جێگیر کراوە و لەسەر ڕوونماکەی خاوەن نۆچێکی دڵۆپەییە و کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 13 و 2 مێگاپێکسڵ و لەگەڵ هەستەوەری پەنجەمۆردا.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Realme 3i:
- ڕوونما: قەبارە: 6.22 ئینج، جۆر: LCD، ڕوونی: +HD، وردی نیشاندان: 720 بە 1520 پێکسڵ، شووشە: Gorilla Glass 3.
- پڕۆسێسەر: Mediatek MT6771 Helio P60.
- گرافیک: Mali-G72 MP3.
- ڕام: 3 یان 4 گێگابایت.
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت.
- ئەستووری: –
- کێش: –
- پاتری: 4,230 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8، دووەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی (depth sensor).
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB – microUSB 2.0 – دەرچەی بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 b/g/n – hotspot – Bluetooth 4.2 – FM radio.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – شین – سوور.
- سیستەمی کارپێکەر: ColorOS 6 (بنچینەکراو لەسەر Android 9.0 Pie).
- نرخ: دەستپێکردن لە 145$.
- ڕێکەوتی بەردەستکردن: 23 ـی 7 لە هیندستان.

تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی بەردەستکردن و نرخی مۆبایلەکە لە بازاڕی وڵاتانی دیکە ئاشکرا نەکراوە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.