مۆبایل و تابلێت

Asus ROG Phone II یەکەم مۆبایل دەبێت Snapdragon 855 Plus لەخۆبگرێت

کۆمپانیای Asusـی تایوانی ڕایگەیاند کە مۆبایلی داهاتووی بە ناوی Asus ROG Phone II کە نەوەی دووەمیەتی لە زنجیرەی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان یەکەم مۆبایلی جیهان دەبێت کە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus لەخۆبگرێت، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بڵاومانکردەوە کە لە پڕۆسێسەرە نوێیەکەی Qualcommـدا ئاستی GPUـی Adreno 640 ١٥٪ زیادکراوە و بەهێزترین دانە لە ناوکە Kryo 485ـەکانی پڕۆسێسەرەکە لەرەلەرەکەی لە ٢.٨٤ گێگاهێرتزەوە بەرز کراوەتەوە بۆ ٢.٩٦ گێگاهێرتز (خوێندنەوە).

ئەم پڕۆسێسەرە نوێیە و بەرزی لەرەلەری CPUـەکەی لە جۆرە تایبەتەکەی Snapdragon 845ـی ساڵی پار دەچێت کە لە نەوەی یەکەمی ROG Phoneـدا جێگیر کرابوو بەڵام ئەمەی ئەمساڵ گشتییە و بەردەست دەبێت بۆ هەموو کۆماپنیاکان و ئاستی GPUـەکەشی بەرزکراوەتەوە نەوەک تەنها CPU، چاوەڕوان دەکرێت ٢٣ـی ئەم مانگە مۆبایلەکە ڕابگەیاندرێت.

سەرچاوە :

15 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341