10
رەقەکاڵا 16, ته‌مموز 2019 بۆچوون

کۆمپانیای MediaTek یەکەمین چیپی خۆی بۆ مۆبایلەکانی تایبەت بە یاریکردن بە ناوی Helio G90 ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای MediaTek بەردەوامە لەسەر پەرەپێدانی چیپەکان. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە یەکەمین چیپی خۆی بۆ مۆبایلەکانی تایبەت بە یاریکردن ڕاگەیاند.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمپانیای MediaTek چیپی Helio G90 ـی بۆ مۆبایلەکانی تایبەت بە یاریکردن ڕاگەیاند. چیپەکە بنچینەکراوی چیپی Helio P90 ـی کۆمپانیاکەیە. سەبارەت بە پڕۆسێسەر، چیپەکە خاوەن 2 ناوکی Cortex-A75 ـە بە خێرایی 2.2 گێگا هێرتز و 6 ناوکی جۆری A55 بە خێرایی 2.0 گێگا هێرتز. هەرچی دەربارەی کارتی گرافیک، چیپەکە خاوەن ئەندێشەی PowerVR GM9446 ـە بە خێرایی 970 مێگا هێزتر کە بە ڕێژەی 15% خێراترە لە گرافیکی Mali-G72 MP3 کە لە چیپی Helio P70 ـەدا بەکار هاتبوو.

هاوشێوەی چیپەکانی Kirin، کۆمپانیای MediaTek ئەزموونی یاریکردنی لە چیپە نوێیەکەیدا باشتر کردووە و گرافیکی چیپە نوێیەکە خێراترە لە گرافیکەکانی Mali-G76 و G77.

تاوەکو دێت خواست لەسەر مۆبایلەکانی تایبەت بە یاریکردن زیاتر دەبێت، لە پاڵ ئەوەی کە چەندین کۆمپانیا چیپی تایبەت نەکراو بۆ مۆبایلەکانی تایبەت بە یاریکردن بەکار دەهێنن. لەگەڵ چیپە نوێیەکانی Helio G90 و Snapdragon 855 Plus ـدا، بەکارهێنەران ئەزموونیان لەگەڵ یارییەکاندا باشتر دەبێت و مۆبایلەکانیان بە ساردی دەمێنێتەوە لە کاتی یاری پێکردندا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ