10
ئەپڵ 16, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ئەپڵ داواکاری کڕینی ڕوونمای تایبەتی OLED ـی بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار لەگەڵ سامسۆنگدا هەڵوەشاندەوە

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگ نیگەران بوو لەوەی کە ئەپڵ بە پێی پێویست ڕوونمای OLED ـی لێ نەکڕیون. ھۆکاری ئەو نیگەرانییەی سامسۆنگ دەگەڕێتەوە بۆ زیان لێکەوتنی ملیۆنان ڕوونما کە لەسەر داواکاری ئەپڵ بەرھەمی ھێنابوون.

پێگەی Gizchina بڵاویکردۆتەوە کە کۆمپانیای ئەپڵ داواکاری کڕینی ڕوونمای تایبەتی لە جۆری OLED ـی بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار لەگەڵ سامسۆنگدا هەڵوەشاندەوە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی فرۆشی ئایفۆنە نوێیەکان. ھەر وەکو چاوەڕوان دەکرا، کۆمپانیای ئەپڵ لەمەودوا پشت دەبەستێت بە کۆمپانیای BOE ـی چینی بۆ درووستکردنی ڕوونما و بەکارهێنانیان لە ئایفۆنە نوێیەکاندا.

شایەنی باسە لە ساڵی 2017 ـەدا بۆ یەکەمجار ئەپڵ ڕوونمای جۆری OLED ـی بۆ iPhone X بەکارهێنا و تاوەکو ئایفۆنی ساڵی ڕابردوو بەکارهێنانی جۆرە ڕوونماکە لە لایەن ئەپڵەوە بەردەوامی هەبوو، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیاکە پشتی بە کۆمپانیای سامسۆنگ بەست بۆ دابینکردنی ڕوونماکان.

ساڵی پار کۆمپانیای ئەپڵ لە گفتوگۆدا بوو لەگەڵ کۆمپانیای BOE ــی چینی تاوەکو پشت پێبەستنی بە سامسۆنگ کەم بکاتەوە لە دابینکردنی ڕوونمای جۆری OLED بۆ ئایفۆنە نوێیەکان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ