ژینگە و تەکنەلۆژیا
22, تهمموز 2019
دەتوانیت بە گەڕانت لە ئینتەرنێت ببیتە هۆی چاندنی درەخت و پاراستنی ژینگەی زەوی

بێگومان هەموومان ڕۆژانە لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا گەڕان دەکەین، زۆرینەشمان بزوێنەری گووگڵ بەکاردێنین بۆ ئەو مەبەستە، بزوێنەرێکی گەڕان هەیە بە ناوی Ecosia کە لە ساڵی ٢٠٠٩ـوە دروست بووە و بەو پارەیەی دەستی دەکەوێت لەو ڕیکلامانەی ئاسایی هاوشێوەی گووگڵ نیشانیان دەدات لە ئەنجامی گەڕانەکان درەخت دەچێنێت!
واتە تۆ کە ڕۆژانە گەڕان هەر ئەنجام دەدەیت تەنها ئەوەت لەسەرە لەجیات گووگڵ، Ecosia بەکاربهێنیت و بە هەر ٤٥ گەڕانێک کە دەیکەیت Ecosia بەشی چاندنی درەختێک پارەی دەست دەکەوێت.

Ecosia تاوەکوو ئێستا زیاد لە ٦٢ ملیۆن درەختی چاندووە و ساڵ لە دوای ساڵ بەکارهێنەری زیاتر دەبێت و خزمەتێکی گەورەی مرۆڤایەتی دەکات.
ماڵپەڕی Ecosia:
https://www.ecosia.org/?c=en
دەشتوانیت Ecosia وەک وێبگەڕ بەکاربهێنیت:
داگرتن بۆ ئەندرۆید
داگرتن بۆ iOS
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.