10
ئەپ و نەرمەکاڵا 24, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ئەپی WhatsApp بۆ سیستەمی KaiOS بەردەستکرا

سیستەمی KaiOS، ئەو سیستەمەیە کە لە ساڵی 2017 ـەدا بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلە ئاست نزمەکان بەردەستکرا. لە کۆتایدا، بە فەرمی کۆمپانیای فەیسبووک ئەپی WhatsApp ـی بۆ ئەو مۆبایلانە بەردەستکرد کە بە سیستەمی KaiOS کار دەکەن، ئەمەش لە دوای ئەوەی کە ساڵی ڕابردوو کۆمپانیاکە بەڵێنی بەردەستکردنی ئەپەکەی دابوو بۆ سیستەمەکە.

ئێستا بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی KaiOS لە کۆگای KaiStore دەتوانن ئەپی WhatsApp بۆ ئەو ئامێرانەیان دابگرن کە فراوانی ڕامیان 256 یاخود 512 دەبن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەپەکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا دەبێتە ئەپێکی بنەڕەتی لە سیستەمی KaiOS ـدا و لە کاتی کڕینی ئامێرە نوێیە کارکردووەکان بە سیستەمەکە بەردەست دەبێت.

لە سەرەتادا سیستەمی KaiOS بۆ مۆبایلی JioPhone بەردەست ببوو، لە پاشان کۆمپانیای نۆکیا لە ئەمساڵدا بۆ مۆبایلی Nokia 8110 بەکاریهێنا. لە ئێستادا ئەپی WhatsApp بۆ مۆبایلەکانی؛ Cat B35 و Doro 7060 و (JioPhone (Reliance Jio و (JioPhone 2 (Reliance Jio و MTN Smart و (Nokia 8110 (HMD Global و Orange Sanza بەردەستە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ