ئەندرۆید
24, تهمموز 2019
لە دواین وەشانی ڕووکاری OxygenOS بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 5 و 5T، تۆمارکەری ڕوونما زیادکرا

کۆمپانیای وەنپڵەس بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکانی ڕووکاری OxygenOS بۆ مۆبایلە کۆنەکانی. کۆمپانیاکە وەشانێکی نوێی لە ڕووکاری OxygenOS بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 5 و 5T بە زیادکردنی تۆمارکەری ڕوونما و زیاترەوە ڕەوانەکرد.
وەشانە ڕەوانەکراوە نوێیەکەی ڕووکاری OxygenOS بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 5 و 5T وەشانی ژمارە 9.0.7 ـە و قەبارەی 502 مێگابایتە. گرنگترین نوێکارییەکانی وەشانە نوێیەکە بریتین لە:
System:
- زیادکردنی تۆمارکەری ڕوونما (Screen recorder) لە بەشی Quick Settings > Edit > Screen Recorder.
- زیادکردنی وەڵامدانەوەی خێرا (Quick reply) لە دۆخی ئاسۆیدا لە بەشی Settings > Utilities > Quick reply in landscape.
- لەخۆگرتنی ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 6 ـی 2019 ـی ئەندرۆید.
- چارەسەرکردنی وردە کێشەکان.
دۆخی یاری (Gaming mode):
- زیادکردنی دۆخی Fnatic mode لە بەشی Settings > Utilities > Gaming mode.
ئەپی Phone:
- چارەسەرکردنی کێشەکانی بەشی Speed Dial.

لە ئێستادا وەشانەکە گەیشتۆتە دەست ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان لە چەند ناوچەیەک و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگاتە دەست سەرجەم بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان لە جیهاندا.
بەم شێوەیە پشکنین بۆ وەشانەکە بکە و دایبەزێنە(ئەگەر بە دەستت گەیشتووە):
- کردنەوەی ئەپی Settings.
- کردنەوەی بەشی About.
- کردنەوەی بەشی Software Updates.
ڕێبەری:
ئەگەر دەتەوێت بە زووترین کات وەشانە نوێیەکەت بەدەست بگات، VPN کارا بکە و وڵاتی کەنەدا هەڵبژێرە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.