10
هەواڵ 31, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ژمارەی بەژداربووانی خزمەتگوزاری Spotify گەیشتە 108 ملیۆن بەژداربوو

تا دێت ژمارەی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری Spotify ـی تایبەت بە میوزیک و گۆرانییەکان ڕوو لە هەڵکشان دەکات. کۆمپانیاکە ئامار و ژمارەی بەژداربووانی بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای Spotify ئاشکرای کرد کە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا 8 ملیۆن بەژداربووی نوێ بۆ خزمەتگوزارییەکە زیاد بوون، بەمەش کۆی سەرجەم بەژداربووانی خزمەتگوزارییەکە تاوەکو ئێستا 108 ملیۆن بەژداربوو تێپەڕی کردووە.

هاوکات کۆمپانیاکە داهاتی خۆی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند کە داهاتیان لە 217 ملیۆن دۆلارەوە زیادی کردووە بۆ 232 ملیۆن دۆلار لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا. ئەمەش بە زیادکردنێکی باش هەژمار دەکرێت.

هەرچەندە بە گەیشتن بە 108 ملیۆن بەژداربوو، کۆمپانیاکە ئامانجی خۆی نەپێکاوە، کە دەیویست لەم چارەکەدا ژمارەی بەژداربووانی بگەیەنێتە 110 ملیۆن بەژداربوو، بەڵام نەیشاردۆتەوە کە زۆر نزیکن لە ئامانجەکەیانەوە.

کۆی گشتی داهاتی کۆمپانیای Spotify ـی سویدی 1.8 ملیار دۆلارە، 1.6 ملیار دۆلار لە ڕێگەی بەژداربووە بە پارەکانەوە پەیدا بوون و 200 ملیۆن دۆلاریش لە ڕێگەی ڕێکلامەکانەوە پەیدا بوون.

هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ژمارەی بەژداربووانی خزمەتگوزارییەکە لەم ماوەیەی ڕابردوودا، بە هۆی بەردەستکردنی ئەپی Spotify Lite ـەوە بوو بۆ 36 وڵات. چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو چارەکی چوارەم و کۆتایی ئەمساڵ، ژمارەی بەژداربووانی خزمەتگوزاری Spotify بگات بە 125 ملیۆن بەژداربوو.

لە ئێستادا خزمەتگوزاری Spotify بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش خزمەتگوزاری Apple Music ـدایە لە ڕووی ژمارەی بەژداربووەوە، لە کاتێکدا کە خزمەتگوزاری Apple Music خاوەن زیاتر لە 60 ملیۆن بەژداربووە لە ئێستادا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ