مۆبایل و تابلێت
31, تەممووز 2019
ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo Z5 ـی بە کامێرای 48 مێگاپێکسڵ و ڕامی 8 گێگابایتییەوە ڕاگەیاند

لە دوای دزەپێکردنی تایبەتمەندییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنە فەرمییەکانی، ئەمڕۆ کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo Z5 ـی بە کامێرای 48 مێگاپێکسڵ و ڕامی 8 گێگابایتییەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلە نوێیەکەی ڤیڤۆ خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.38 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە ڕوونی +Full HD و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ و هەستەوەری پەنجەمۆریش لەسەر ڕوونماکەی جێگیر کراوە. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرایە و لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکە و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 712 ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن بژاردەی ڕامی قەبارە 6 و 8 گێگابایت و بژاردەی بیرگەی ناوەکی قەبارە 64 و 128 و 256 گێگابایتیە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر و بە وەشانی Android 9 Pie کار دەکات.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Vivo Z5:
- ڕوونما: قەبارە: 6.38 ئینج. جۆر: Super AMOLED. ڕوونی: +Full HD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 712.
- گرافیک: –
- ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 و 256 گێگابایت
- ئەستووری: 8.13 میلیمەتر.
- کێش: 187 گرام.
- پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 22.5 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.79. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە سەر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C.
- ڕەنگ: سپی و شینی تێکەڵاو – سەوز و ڕەشی تێکەڵاو – مۆر و پەمەیی تێکەڵاو.
- سیستەمی کارپێکەر: FuntouchOS 9 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

نرخەکان:
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت : 235$.
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت : 275$.
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت : 290$.
- ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت : 335$.
لە ڕێکەوتی 6 ـی مانگی داهاتوو (8) ـەوە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی لە بازاڕەکانی وڵاتی چیندا.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.