سامسۆنگ

ڤیدیۆ: مۆبایلی گالەکسی Note 10 لە دەستی کەسێکدا لە وێستگەی شەمەندەفەری ژێر زەمینی بەدی کرا

چەند ڕۆژێکی زۆر کەممان ماوە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی Unpacked و ڕاگەیاندنی مۆبایلی گالەکسی Note 10 لە لایەن سامسۆنگەوە. بەر لە ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە، وێنە و ڤیدیۆ دزەپێکراوەکان دەربارەی مۆبایلەکە بەردەوامن و زیاتر تەشەنە دەکەن. لە دواین ڤیدیۆی دزەپێکراودا، مۆبایلی گالەکسی Note 10 لە دەستی کەسێکدا بەدی کرا.

لە بڵاوکراوەیەکدا لە پێگەی Weibo ـی چینی، ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا کەسێک بە ئاشکرا مۆبایلی گالەکسی Note 10 لە وێستەگەیەکی شەمەندەفەری ژێر زەمینیدا لە کۆریای باشوور بەکار دەهێنێت، لە کاتێکدا کە هێشتا مۆبایلەکە لە لایەن سامسۆنگەوە ڕانەگەیەندراوە.

لە ڤیدیۆکەدا بە ئاشکرا دەزاندرێت کە مۆبایلە بەکارهێندراوەکە مۆبایلی گالەکسی Note 10 ـەیە، بە هۆی ئەوەی کە پەڕەی ئەپەکانی مۆبایلەکە بەدیار دەکەوێت و بە ئاشکراش دیارە کە کامێرای پێشەوەی لە بەشی ناوەڕاستی سەرەوەی ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە.

وا بڕیارە سامسۆنگ لە ڕێکەوتی 7 ـی ئەم مانگەدا و لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا، مۆبایلی گالەکسی Note 10 و چەند بەرهەمێکی دیکەی خۆی نمایش بکات. تاوەکو ئەو کاتە، چاوەڕوان دەکەین وێنە و ڤیدیۆ و زانیاری دزەپێکراوی زیاتر سەبارەت بە مۆبایلەکە بڵاوبکرێنەوە.

سەرچاوە :
5 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828