ئەندرۆید
5, ئاب 2019
وەنپڵەس وەشانێکی نوێی ڕووکاری OxygenOS ـی ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 7 کرد

کۆمپانیای وەنپڵەس بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکانی ڕووکارەکەی بۆ مۆبایلە نوێ و کۆنەکانی. کۆمپانیاکە نوێترین وەشانی ڕووکاری OxygenOS ـی ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 7 کرد.
وەشانە نوێیەکەی ڕووکاری OxygenOS وەشانی ژمارە 9.5.8 ـە و قەبارەی تەنها 303 مێگابایتە. لە وەشانە نوێیەکەدا وەنپڵەس زیاتر سەرنجی خستۆتە سەر چاکسازییەکانی سیستەم. ڕەوانەکردنی ئەم وەشانە لە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 2 مانگ دێت بەسەر ڕەوانەکردنی وەشانی 9.5.7 ـی ڕووکارەکە بۆ مۆبایلی ناوبراو. ئەمانەی خوارەوە سەرجەم ئەو نوێکارییانەن کە لە وەشانی OxygenOS 9.5.8 ـدا بۆ مۆبایلی OnePlus 7 ئەنجامدراون.
سیستەم:
- باشترکردنی گونجاندنی ڕووناکییەکان.
- چارەسەرکردنی کێشەی هێنانە خوارەوەی لیستی خێرای ڕێکخستنەکان لە کاتی پەیوەندی کردندا.
- نوێکردنەوەی GMS بۆ مانگی 6 ـی 2019.
- لەخۆگرتنی ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 8 ـی 2019 ـی ئەندرۆید.
- چارەسەرکردنی وردە کێشەکان و باشتر کردنی سیستەم.

ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە، لە وەشانە نوێیەکەی ڕووکارەکەدا بۆ مۆبایلەکە، ئەپەکانی سەر بە خزمەتگوزاری Google Mobile Services وەکو Chrome و Search, Maps و Google Play Services و YouTube و ئەوانی دیکە بە شێوەیەکی خودکار نوێکراونەتەوە بۆ وەشانی مانگی 7 ـی 2019.
لە ئێستادا وەشانەکە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە بەردەستە و لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە لە سەرانسەری جیهان بەردەست دەکرێت. ئەگەر دەتەوێت دەستبەجێ و بە زووترین کات وەشانەکەت بەدەست بگات، VPN کار پێبکە و وڵاتی Canada دیاری بکە.
چۆنیەتی نوێکردنەوە و پشکنین کردن بۆ وەشانەکان:
- کردنەوەی ئەپی Settings
- کردنەوەی بەشی About Device
- کردنەوەی بەشی Software Updates
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.