10
ئێڵ جی 7, ئاب 2019 بۆچوون

مانگی داهاتوو کۆمپانیای LG مۆبایلێکی سیانە ڕوونمایی ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای LG لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی یەکەمین مۆبایلی زیرەکی خاوەن 3 ڕوونما. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیایە ڕێکەوتی ئاشکراکردنی مۆبایلە سیانە ڕوونماکەی ئاشکراکرد و ڤیدیۆیەکی تایبەتی بڵاوکردەوە.

لە ڤیدیۆیەکدا، کۆمپانیای LG دەریدەخات کە نوێترین مۆبایلی خاوەن 3 دانە ڕوونما دەبێت. لە ڤیدیۆکەدا کۆمپانیای LG یاری ئەنجام دەدات لە ڕوونمای یەکەمی مۆبایلە نوێیەکەیدا، هەروەها لە ڕوونمای دووەمدا نەخشەی شوێنی کۆنگرەی IFA 2019 لە یەک کاتدا بەکار دەهێنێت. هەرچی دەربارەی ڕوونمای سێیەمە، تایبەت دەبێت بە کاتژمێر و بەروار.

کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە کە مۆبایلە سیانە ڕوونماییەکەی لە کۆنگرەی IFA 2019 ـدا نمایش دەکات کە وا بڕیارە کۆنگرەکە لە ڕێکەوتی 6 ـی مانگی داهاتوو لە شاری بەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت.

ڤیدیۆی مۆبایلە سیانە ڕوونماییە نوێیەکەی LG زۆر لە مۆبایلی LG V50 ThinQ ـی دوانە ڕوونما دەچێت کە لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا لە کۆنگرەی MWC ـدا نمایشکرا. پێناچێت مۆبایلە سیانە ڕوونماییە نوێیەکەی کۆمپانیای LG لە جۆری چەماوەیی بێت هاوشێوەی مۆبایلەکانی سامسۆنگ Galaxy Fold و هواوەی Mate X.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ