هەواڵ

ڕاپۆرتەکان: لە ڕێکەوتی 19 ـی مانگی داهاتوودا هواوەی مۆبایلەکانی Mate 30 و Mate 30 Pro نمایش دەکات

هواوەی لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلەکان لە زنجیرەی Mate بە ناوی هواوەی Mate 30 و Mate 30 Pro ـەوە، بە تایبەتی لە دوای ڕاگەیاندنی ڕووکاری EMUI 10 ـەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Hi Tech ـی ڕووسی، لە دوای بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدانی هواوەی 2019 لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەڕێز Wang Chenglu بەڕێوەبەری نەرمەکاڵای بازرگانی بەکاربەری هواوەی بە پێگەکەی ڕاگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی 19 ـی مانگی داهاتوو هواوەی مۆبایلەکانی Mate 30 و Mate 30 Pro ڕادەگەیەنێت.

وتەبێژەکەی هواوەی ئاماژەشی بەوە کردووە کە مۆبایلەکانی هواوەی Mate 30 و Mate 30 Pro پڕۆسێسەری Kirin 990 ـیان لەسەر جێگیر دەبێت. هەروەها لە ڕابردوودا بەرگی پارێزەری مۆبایلەکان دزەی پێکرا و دەریخست کە مۆبایلە نوێیەکانی هواوەی خاوەن چوارچێوەیەکی کامێرای بازنەیی دەبن لە پشتەوە.

هەر یەکە لە ڕووکاری EMUI 10 و پڕۆسێسەری Kirin 990 ئامادەن بۆ مۆبایلەکانی هواوەی Mate 30 و Mate 30 Pro، هەر بۆیە چاوەڕوان ناکرێت هواوەی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکان دوابخات.

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدانی هواوەی 2019 ـدا، کۆمپانیا چینییەکە ئاشکرای کرد کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی ڕووکاری EMUI 10 لەسەر مۆبایلی هواوەی Mate 30 جێگیر دەکرێت.

سەرچاوە :
11 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
830