ئامێرە هەمەجۆرەکان

کۆمپانیای Snap چاویلکەی زیرەکی Spectacles 3 ـی بە دیزاینی نوێ و 2 کامێرای HD ـییەوە ڕاگەیاند

دوێنێ کۆمپانیای Snap خاوەنی تۆڕی Snapchat نەوەی سێیەمی لە چاویلکەی زیرەکی Spectacles 3 ـی بە دیزاینی نوێ و 2 کامێرای HD ـییەوە ڕاگەیاند.

چاویلکە نوێیەکەی کۆمپانیای سناپ خاوەن 2 دانە کامێرای HD ـییە کە توانای هەیە وێنە و ڤیدیۆکان بە شێوەی سێ دووری (3D) بچرکێنێت و تۆمار بکات. هەروەها دەتوانێت ڕاستەوخۆ وێنە و ڤیدیۆکان بگوازێتەوە بۆ مۆبایلەکەت و لە ئەپی Snapchat ـدا ببیندرێن. چاویلکەکانی توانای هەیە بە وردی نیشاندانی 1642 بە 1642 وێنە بچرکێنێت و بە وردی نیشاندانی 1216 بە 1216 ڤیدیۆکان تۆمار بکات.

چاویلکە زیرەکەکە خاوەن بیرگەیەکی 4 گێگابایتییە کە لە توانایدایە بە نزیکەیی 100 ڤیدیۆ یاخود 1200 وێنە زەخیرە بکات. هەروەها خاوەن پاترییەکە کە لە توانایدایە بە یەک جار بارگاویکردنەوە 70 ڤیدیۆ تۆمار بکات یاخود زیاتر لە 200 وێنە بچرکێنێت و بە تەنها پێویستی بە 75 خولەکە تاوەکو بە تەواوی بارگاوی ببێتەوە لە ڕێگەی دەرچەی USB-C ـییەوە.

چاویلکەی زیرەکی Spectacles 3 بە نرخی 380$ و بە ڕەنگەکانی سپی و ئاڵتونی لە مانگی 11 ـی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
14 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
830