تویتەر
15, ئاب 2019
تویتەر تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەشی پەیامەکان زیاد دەکات

تویتەر بەردەوامە لە زیادکردنی نوێترین تایبەتمەندییەکان بۆ بەکارهێنەرانی بە مەبەستی ئاسانکاری کردن. لە هەنگاوێکی نوێدا، کۆمپانیاکە کار لەسەر زیادکردنی بزوێنەری گەڕان بۆ بەشێکی گرنگی تۆڕەکەی دەکات.
لە جریوەیەکدا کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاندووە کە کار لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندی بزوێنەری گەڕان دەکات بۆ بەشی پەیامەکان (Direct Manager). لە ڕێگەی بزوێنەرەکەوە، دەتوانرێت لە ڕێگەی نووسینی ناوی هاوڕێکانتەوە، بە ئاسانی پەیامەکانیان بدۆزینەوە. لە کاتێکدا کە لە ڕابردوودا لە بەشی پەیامەکانی تۆڕەکەدا بزوێنەری لەم جۆرە بوونی نەبوو.
https://twitter.com/Twitter/status/1161692603345252352
تاوەکو ئێستا تویتەر ڕێکەوتی بەردەستکردنی بزوێنەرەکەی بۆ بەشی پەیامەکانی تۆڕەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام کۆمپانیاکە ڕایگەیاند لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکەن لە سەکۆیەکانی iOS و وێب.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.