گەرمترین

دووبارە هواوەی ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلی چەماوەیی Mate X دوا دەخات

مێژووی ڕاگەیاندنی مۆبایلی چەماوەیی هواوەی Mate X دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی ئەمساڵ، بەڵام وا دیارە کە ڕێکەوتی مۆبایلە چەماوەییەکە بۆ چەند مانگێکی دیکە دوا دەخرێت

ڕێکەوتی ڕاستەقینەی بەردەستکردنی مۆبایلی چەماوەیی هواوەی Mate X مانگی 6 ـی ئەمساڵ بوو، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لەو مانگەدا کۆمپانیا چینییەکە ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلە چەماوەییەکەی دواخست بۆ مانگی 9 ـی ئەمساڵ. دووبارە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە چین بە پێگەی TechRadar ـی ڕاگەیاندووە کە ئەستەمە لە مانگی 9 ـی ئەمساڵدا مۆبایلە چەماوەییەکە بەردەست بکرێت. پێگەکە ڕایگەیاندووە کە هواوەی دڵنیایی داوە لەمساڵدا مۆبایکە چەماوەییەکە بەردەست دەکات، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە مانگی 11 ـی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت.

هواوەی هۆکاری دواخستنی ڕێکەوتی مۆبایلە چەماوەییەکەی بۆ ئەم جارە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەگەر زۆرە کە بە هۆی چاکنەکردنی جۆرایەتییەوەیە. لە مانگی 6 ـی ئەمساڵ هواوەی ڕێکەوتی مۆبایلە چەماوەییەکەی بۆ مانگی 9 دواخست و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ کارکردن لەسەر ڕوونمای مۆبایلەکە بە مەبەستی باشترکردنی جۆرایەتی.

ڕوون نییە کە بەشێکی ئەم هۆکارە بە هۆی سزاکانی حکومەتی ئەمریکاوە بێت بۆ سەر کۆمپانیا چینییەکە بە مەبەستی سیخوڕیکردن بەسەر ڕاژەکانی ئەمریکاوە. بەڵام گومان لەوەدا نییە کە دواخستنی ڕێکەوتی مۆبایلە چەماوەییەکە زیان بە کۆمپانیا چینییەکە دەگەیەنێت.

سەرچاوە :
15 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927