10
ئەپڵ 20, ئاب 2019 بۆچوون

پێدەچێت نرخی خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی Apple Arcade لە 4.99$ ـەوە بۆ هەر مانگێک دەستپێبکات

لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی Apple Arcade ـی تایبەت بە یارییە ئەلکترۆنییەکان ڕاگەیاند. بەڵام کۆمپانیاکە نرخی بەژداریکردنی مانگانەی خزمەتگوزارییەکەی ئاشکرا نەکرد.

لە ڕاپۆرتێکدا، بەڕێز Guilherme Rambo نووسەری پێگەی 9to5Mac ڕایگەیاند کە لە API ـی کۆگای ئەپ ستۆردا نرخی بەژداربوونی خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی Apple Arcade ـی بەدی کردووە. Rambo دەڵێت لە ئێستادا ئەپڵ بە نرخی بەژداریکردنی مانگانەی 4.99$ خزمەتگوزارییەکەی بۆ فەرمانبەرانی بەردەست کردووە، هەروەها دەشڵێت کە لە API ـی کۆگاکەدا هەمان نرخی بەدی کردووە.

تاوەکو ئێستا ئەپڵ بە فەرمی نرخی بەژداریکردنی مانگانەی خزمەتگوزارییەکەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەگەر زۆرە ئەم نرخەی سەرەوە گۆڕانکاری بەسەردا بێت بەر لە بەردەستکردنی خزمەتگوزارییەکە. وا بڕیارە ئەپڵ لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا خزمەتگوزارییەکە بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ماک و ئەپڵ تیڤییەکان بەردەست بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ