ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ وەشانی iOS 12.4.1 ـی بە چارەسەرکردنی کەلێنێکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستکرد

لە دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ئەپڵ وەشانی iOS 12.4 ـی بە پشتگیریکردن لە Apple Card و باشترکردنی + Apple News ـەوە بەردەستکرد، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە وەشانی iOS 12.4.1 ـی بە چارەسەرکردنی کەلێنێکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستکرد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاککەران توانییان کەلێنێک لە وەشانی iOS 12.4 ـەدا بدۆزنەوە و لە ڕێگەیەوە دزە بکەنە نێو وەشانەکە، وە دواجار بەو کەلێنە توانرا وەشانەکە بە ماوەیەکی زۆر کەم جەیڵبرەیک بکرێت. لە وەشانی iOS 12.4.1 ـدا، ئەپڵ بە تەنها کەلێنەکەی چارەسەر کردووە، هەروەها هەندێک وردە کێشەی چارەسەر کردووە کە لە وەشانی پێشووتردا بوونیان هەبوون. قەبارەی وەشانەکە 103 مێگابایتە بۆ iPhone XS Max و بۆ ئامێرە کۆنەکانی دیکە قەبارەی کەمترە.

ئەپڵ پێشنیار بۆ بەکارهێنەران دەکات تاوەکو وەشانەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ iOS 12.4.1. بەڵام ئەگەر جەیڵبرەیک دەوێت، لە وەشانی iOS 12.4 و کۆنتردا بیهێڵەرەوە و بە هیچ شێوەیەک وەشانی iOS 12.4.1 دامەمەزرێنە!

هەروەها ئەپڵ وەشانەکانی tvOS 12.4.1 و watchOS 5.3.1 و ژمارەیەکی بنیادنەری نوێی لە وەشانی macOS Mojave 10.14.6 بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستکرد.

دەتوانیت بە یارمەتی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە وەشانی iOS 12.4.1 دابمەزرێنیت:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی General
  • کردنەوەی بەشی Software Update
  • کرتە کردن لە Download and install

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
سەرچاوە :
26 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
951