10
مۆبایل و تابلێت 26, ئاب 2019 بۆچوون

مۆبایلی Honor 20S لە لیستی ئامێرە پشتگیرەکانی Google Play ـدا بەدیارکەوت و تایبەتمەندییەکانی ئاشکرا بوون

کۆمپانیای Honor ـی سەر بە هواوەی چینی دەیەوێت بە ماوەیەکی کەم لە دوای بەردەستکردنی مۆبایلەکانی Honor 20 و Honor 20 Pro، چوارەمین نەوە لە زنجیرەی 20 بە ناوی Honor 20S ـەوە بەردەست بکات. بۆ ئەم مەبەستەش تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە دزەیان پێکرا.

ئەمڕۆ لە پەڕەی ئامێرە پشتگیرەکانی کۆگای Google Play ـدا، ڕووی پێشەوە و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی نوێی Honor 20S ـی کۆمپانیای Honor بەدیارکەوت. بە شێوەیەکی سەرسامکەرانە، دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە بە پێچەوانەوەی نەوەکانی دیکەی زنجیرەی 20، لە ڕووی پێشەوەیدا خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما نابێت، بەڵکو خاوەن نۆچی دڵۆپەیی دەبێت.

سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی، هەر لە هەمان پەڕەدا دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6 ئینجی دەبێت و فراوانی ڕامی 8 گێگابایت دەبێت و قەبارەی بیرگەکەی 256 گێگابایت دەبێت. هەروەها دەردەکەوێت کە مۆبایلە نوێیەکەی Honor دواین وەشانی ئەندرۆیدی بە ناوی Android 10 لەسەر جێگیر دەکرێت و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر دەبێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە پڕۆسێسەری Kirin 810 ـی لەسەر جێگیر بکرێت.

هیچ زانیارییەکی دیکە سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی دیکە و ڕێکەوتی بەردەستکردن و نرخی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای Honor ـی سەر بە هواوەی نازانین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ