مۆبایل و تابلێت

کۆمپانیای Asus مۆبایلی ROG Phone 2 Ultimate Edition ـی بە بیرگەی 1 تێرابایتییەوە ڕاگەیاند

لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای Asus مۆبایلی ROG Phone 2 ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و پاتری 6,000 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاند. ئەمڕۆ و لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی IFA ـدا، کۆمپانیاکە مۆبایلی ROG Phone 2 Ultimate Edition ـی بە زیادکردنی بیرگەیەکی 1 تێرابایتی و ڕەنگێکی نوێوە ڕاگەیاند.

مۆبایلی نوێی ROG Phone 2 Ultimate Edition خاوەن بیرگەیەکی فراوانە بە قەبارەی 1 تێرابایت، هەروەها بژاردەی ڕەنگی ڕەش بۆ مۆبایلەکە زیاد کراوە. مۆبایلەکە پشتگیری لە ڕایەڵەی 4G LTE دەکات بە خێرایی داگرتنی 2 گێگابت/چرکە. هەبوونی بیرگەی جۆری UFS 3.0 وای کردووە کە فراوانییەکەی زیاتر بێت لە 256 و 512 گێگابایت. مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.59 ئینج لە جۆری OLED و بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و بە خێرایی 120 هێرتز. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن گرافیکی بە توانای Adreno 640 ـە. هەروەها خاوەن پاترییەکی فراوانە بە توانستی 6,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.

بە هەمان شێوەی مۆبایلی  ROG Phone 2، لە پشتەوە خاوەن 2 دانە کامێرایە و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە.

بێگومان، مۆبایلەکە تایبەتە بە یاریکردن و ڕەنگە هەمووان حەز لە دیزاینەکەی نەکەن، هەر بۆیە وەکو کۆمپیوتەرێکی یاریکردن دەردەکەوێت. نرخیشی لە لایەکی دیکەوە، زۆر بەرز دەبێت لە چاو ROG Phone 2. نرخی مۆبایلی ROG Phone 2 Ultimate Edition لە 1,199€ (نزیکەی 1,322$) ـەوە دەست پێدەکات و وا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بەردەست بکرێت.

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە :
4 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927