10
ئۆتۆمبێل 4, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Porsche ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی Taycan Turbo و Taycan Turbo S ـی بە نرخی دەستپێکی 150,900$ ـەوە ڕاگەیاند

لە دوای چەند ساڵێک درێژە کێشانی بڵاوبوونەوەی نموونەکان، ناوەکان، ڕاگەیاندراو و زانیارییەکان، ئەمڕۆ کۆمپانیای Porsche ـی ئەڵمانی یەکەمین ئۆتۆمبێلە کارەباییە وەرزشییەکانی Taycan Turbo و Taycan Turbo S ـی بە نرخی دەستپێکی 150,900$ ـەوە ڕاگەیاند.

ئۆتۆمبێلەکانی Taycan Turbo و Taycan Turbo S دەبنە یەکەمین ئۆتۆمبێلی جیهان لە جۆری وەرزشی کە بزوێنەرەکانیان بە کارەبا کار بکەن. ئۆتۆمبێلی Taycan Turb توانای 670 ئەسپی هەیە و دەتوانێت لە 0 تاوەکو 100 بە 3.0 چرکە ببڕێت. ئۆتۆمبێلی Taycan Turbo S بە تواناتر و خێراترە، توانای 750 ئەسپی هەیە و لە دۆخە جیاوازەکاندا توانای دەگاتە 774 ئەسپ، دەتوانێت لە 0 تاوەکو 100 بە 2.8 چرکە ببڕێت. هەردوو ئۆتۆمبێلە کارەباییە وەرزشییەکە 4 دەرگایین و خاوەن پاترییەکن بە توانستی 93 کیلۆ وات/کاتژمێر و کێشیان 630 کیلۆگرام دەبن. بەمەش چەند کیلۆیەک کێشیان لە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی Model X SUV و Model S ـی Tesla کەمترن. لە توانایاندایە بە جارێک بارگاویکردنەوەی تەواوەوە، نزیکەی 450 کیلۆمەتر ببڕن.

سەبارەت بە پڕۆسەی بارگاویکردنەوە، ئۆتۆمبێلەکان لە 0% تاوەکو 80% بە 22.5 خولەک بارگاوی دەبنەوە لە ڕێگەی کەیبڵی 270 کیلۆ واتییەوە.

هاوکات، ئۆتۆمبێلەکان بوونە یەکەمین ئۆتۆمبێل کە بە شێوەی بنەڕەتی خاوەن ئەپی Apple Music ببن. بەو واتایەی، بە هیچ جۆرێک پێویست بە مۆبایل ناکات بۆ کارپێکردنی میوزیکەکانی نێو ئەپی Apple Music. هەروەها کۆمپانیا ئەڵمانییەکە دەڵێت خاوەنە نوێیەکانی ئۆتۆمبێلەکە 6 مانگ بەژداربوونی خزمەتگوزاری Apple Music بە خۆڕایی وەردەگرن.

نرخی ئۆتۆمبێلەکان لە 150,900$ ـەوە دەست پێدەکەن تاوەکو 185,000$. لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا دەست دەکرێت بە فرۆشتنیان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ