10
ئەپڵ 11, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

تەواوی تایبەتمەندییەکانی iPhone 11 ـی نوێ

لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا، دوێنێ شەو کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی iPhone 11 ـی بە 2 دانە کامێرا و ژمارەیەک ڕەنگ و نرخی دەستپێکی 699$ ـەوە ڕاگەیاند.

لە کۆنگرەکەدا، ئەپڵ ئاماژەی بە تەواوی تایبەتمەندییەکانی iPhone 11 نەکرد، بەڵام ئێمە تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە دەخەینە بەر دەستتان. مۆبایلی نوێی iPhone 11 خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 6.1 ئینج لە جۆری Retina LCD و بە وردی نیشاندانی 828 بە 1792 پێکسڵ. لە پشتەوە ئایفۆنە نوێیەکە خاوەن 2 دانە کامێرایە و ڕوونی هەردووکیان 12 مێگاپێکسڵ دەبن، لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Apple A13 Bionic ـی 7 نانۆمەتری لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 4 گێگابایت و بژاردەی بیرگەکانی 64 و 128 و 256 گێگابایت. توانستی پاترییەکەی 3,110 ملی ئەمپێرە و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات. خاوەن هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاوی Face ID ـە.

سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Apple iPhone 11:

  • ڕوونماقەبارە: 6.1 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 828 بە 1792 پێکسڵ. خێرایی:120 هێرتز.
  • دیزایننۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (Apple A13 Bionic (7 nm.
  • ڕام: 4 گێگابایت.
  • بیرگە: 64 و 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.3 میلیمەتر.
  • کێش: 194 گرام.
  • پاتری: 3,110 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر و بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Ultra Wide.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری TrueDepth.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاو Face ID.
  • دەرچە: Lightning.
  • پارێزەر: هەبوونی پارێزەری IP68 لە بەرامبەر ئاو و تۆز تاوەکو قوڵی 2 مەتر و بۆ ماوەی 30 خولەک.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: یەک سیمکارت (جۆری Nano-SIM و E-Sim) – دوانە سیمکارت (جۆری Nano-SIM و dual stand-by) تایبەت بە وڵاتی چین.
  • دەنگ: Dolby Vision.
  • ڕەنگ: سپی – ڕەش – سوور – زەرد – مۆر – سەوز.
  • سیستەمی کارپێکەر: iOS 13.
  • ژمارەی مۆدێل: A2221 – A2111 – A2223.
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • نرخ: لە 699$ دەست پێدەکات.

کامێراکانی پشتەوەی مۆبایلەکە خاوەن دۆخی شەو (Night Mode) ـن تایبەت بە چرکاندنی وێنەکان لە دۆخە تاریکەکاندا. هەروەها پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆکان دەکەن بە ڕوونی 4K. هەرچی دەربارەی کامێرای پێشەوەیەتی، لە جۆری TrueDepth ـە و پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆکان بە ڕوونی 4K دەکات، هەروەها بۆ یەکەمجار پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆکان لە دۆخی Slow-mo دەکات.

پاتری ئایفۆنە نوێیەکە توانای هەیە بۆ ڕۆژێکی تەواو یاخود 18 کاتژمێر بەرگە بگرێت. هەروەها خاوەن پارێزەری جۆری IP68 ـە و توانای هەیە تاوەکو 2 مەتر و بۆ ماوەی 30 خولەک لە نێو ئاودا بەرگە بگرێت.

نرخی iPhone 11 لە 699$ ـەوە دەست پێدەکات و وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگەدا بەردەست بکرێت.

بۆچونی تۆ