10
گووگڵ 13, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ڤیدیۆیەکی دزەپێکراو ئاشکرای دەکات ڕێکخستنی ناسێنەرەوەی دەموچاوی Google Pixel 4 بە هەمان شێوەی iPhone X و نوێتر دەبێت

تاوەکو ئەم ساتە کۆمپانیای گووگڵ مۆبایلی Pixel 4 و Pixel 4 XL ـی ڕانەگەیاندووە، هەر بۆیە بڵاوبوونەوەی زانیاری و وێنەکان لەسەر مۆبایلە ناوبراوەکان درێژە دەکێشن. لە ڤیدیۆیەکی دزەپێکراوی نوێدا، دەردەکەوێت ڕێکخستنی ناسێنەرەوەی دەموچاوی مۆبایلەکانی گووگڵ بە هەمان شێوەی مۆبایلی iPhone X و نوێتری کۆمپانیای ئەپڵ دەبن.

لە ڤیدیۆیەکی دزەپێکراودا کە دەست پێگەی Android Police کەوتووە، دەردەکەوێت کە ڕێکخستنی ناسێنەرەوەی دەموچاوی مۆبایلەکانی Pixel 4 و Pixel 4 XL دەقاودەق هاوشێوەی مۆبایلی iPhone X و نوێتری کۆمپانیای ئەپڵ دەبن، بە شێوەیەک کە مۆبایلە نوێیەکەی گووگڵ لە ڕێگەی وێنەیەکی جوڵاوەوە داوات لێ دەکات کە دەموچاوت بسووڕێنیتەوە تاوەکو هەستەوەرەکە دەموچاوت تۆمار بکات.

شێوازی ڕێکخستنی ناسێنەرەوەی دەموچاوی Face ID ـیش بە هەمان شێوەیە. تەنانەت وێنۆچکەی ناسێنەرەوەی دەموچاوی مۆبایلە نوێیەکانی گووگڵ بە تەواوی نزیکە لە Face ID ـی ئەپڵەوە.

Faceid GIF

خۆشحاڵانە، ڤیدیۆی شێوازی ڕێکخستنی ناسێنەرەوەی دەموچاوی مۆبایلە نوێیەکانی گووگڵ نیشانی دەدات کە کۆمپانیاکە هیچ ناوێکی هاوشێوەی Face ID ـی بەکارنەهێناوە، ناوی تەکنەلۆژیاکە هەر بە Face Unlock ماوەتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلەکانی Pixel 4 و Pixel 4 XL ـی گووگڵ لە ڤیدیۆیەکی زیندوودا بەدیار کەوتن و ئاشکرا بوو کە مۆبایلەکان لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرا دەبن و شێوازی ڕێکخستنەکانیان نزیک دەبن لە iPhone 11 نوێیەکان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ