10
شاومی 13, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

شاومی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Mi 9 Lite ـی ئاشکراکرد

مۆبایلێکی نوێی زنجیرەی Mi 9 ـی شاومی بە ناوی Mi 9 Lite بەڕێوەیە. کۆمپانیا چینییەکە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی ئاشکراکرد و ناوەکەشی پشتڕاست کردەوە.

پەڕەی فەرمی لقی شاومی لە وڵاتی ئیسپانیا، لە فەیسبووک ڕایگەیاند کە مۆبایلی نوێی Mi 9 Lite ـی شاومی لە ڕێکەوتی 16 ـی ئەم مانگەدا لە ئەوروپا ڕادەگەیاندرێت. هەروەها بڵاوکراوەکەی کۆمپانیاکە ئاشکرای دەکات کە مۆبایلی Mi 9 Lite خاوەن 3 دانە کامێرا دەبێت لە پشتەوە و ڕوونی کامێرا سەرەکییەکەی 48 مێگاپێکسڵ دەبێت، وە لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەک دەبێت بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ.

تاوەکو ئێستا وەشانی جیهانی لە مۆبایلی Mi CC9 ڕانەگەیاندراوە، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی نوێی Mi 9 Lite ببێتە وەشانی جیهانی Mi CC9. بەم بۆنەیەوە، پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Mi 9 Lite خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 710 و پاتری 4,030 ملی ئەمپێر و ڕامی 8 گێگابایتی ببێت.

سەبارەت بە نرخی مۆبایلەکە، چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مۆبایلی Mi CC9، نرخی لە 254$ ـەوە دەست پێبکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ