شاومی
17, ئهیلول 2019
شاومی مۆبایلی Mi 9 Lite ـی بە 3 کامێرا و نرخی دەستپێکی 350$ ـەوە لە ئیسپانیا ڕاگەیاند
کۆمپانیای شاومی مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرە مۆبایلی Mi بە ناوی Mi 9 Lite بە خاوەن 3 کامێرا و نرخی دەستپێکی 350$ ـەوە لە وڵاتی ئیسپانیا ڕاگەیاند.
مۆبایلی نوێی Mi 9 Lite وەشانی جیهانی مۆبایلی Mi CC9 ـە کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕاگەیاندرا. مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.39 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرای ئاستبەرزە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 710 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 6 و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەکانی 64 و 128 گێگابایت. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,030 ملی ئەمپێر و هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xiaomi Mi 9 Lite:
- ڕوونما: قەبارە: 6.39 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM710 Snapdragon 710 (10 nm.
- گرافیک: Adreno 616.
- ڕام: 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.7 میلیمەتر.
- کێش: 179 گرام.
- پاتری: 4,030 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر و بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ لە جۆری Ultra Wide. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.1.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: نەزانراوە. تایبەتمەندی Radio: هەیە.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – سپی – شین.
- سیستەمی کارپێکەر: MIUI 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەستە.
- نرخ: دەست پێدەکات لە 350$.
لە ئێستادا مۆبایلەکە بە نرخی 350$ بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و 385$ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت لە وڵاتی ئیسپانیا بەردەستە. ڕێکەوتی بەردەستکردنی لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و جیهان نەزاندراوە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.