10
شاومی 18, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

شاومی جۆرێکی تایبەت لە مۆبایلی Redmi K20 Pro بە ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایتەوە ڕادەگەیەنێت

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای شاومی جۆرێکی تایبەتی لە مۆبایلی Redmi K20 Pro ـی بە ڕووپۆشکراوی ئاڵتون ئەڵماسەوە ڕاگەیاند. وا دیارە کۆمپانیاکە دەیەوێت بە زووترین کات جۆرێکی تایبەتی دیکە لە مۆبایلەکە بە ئاستێکی بەرزەوە ڕابگەیەنێت.

چەند وێنەیەک لە تۆڕی Weibo ـی چینی بڵاوکراونەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت شاومی جۆرێکی تایبەت لە مۆبایلی Redmi K20 Pro ڕادەگەیەنێت. جۆرە تایبەتەکەی مۆبایلەکە خاوەن ڕامێک دەبێت بە فراوانی 12 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 512 گێگابایت، هەروەها دواین جۆری پڕۆسێسەری کۆمپانیای کوالکۆمی بە ناوی Snapdragon 855 Plus ـەوە لەسەر جێگیر دەکرێت.

لە وێنەیەکی دیکەدا کە لە هەمان تۆڕ بڵاوکراوەتەوە، دیزاینی مۆبایلەکە بەدیار دەکەوێت. وا دیارە جۆرە تایبەتەکەی مۆبایلی Redmi K20 Pro خاوەن هەمان دیزاینی جۆری ئاسایی Redmi K20 Pro دەبێت. خاوەن ڕوونمایەکی گەورە دەبێت بە ڕوونی 6.39 ئینج لە جۆری Super AMOLED. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرا دەبێت بە ڕوونییەکانی 48 و 13 و 8 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکی دەرکەوتە دەبێت بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ. خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 27 وات.

وا بڕیارە سبەینێ (19 ـی 9) کۆمپانیای شاومی جۆرە تایبەتەکەی Redmi K20 Pro لە بۆنەیەکی تایبەتدا نمایش بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ