10
مایکرۆسۆفت 2, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

سیستەمی Windows 10X بۆ ئامێرە دووانە ڕوونماکان نمایشکرا

ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت زنجیرەیەک لە بەرهەمی ڕەقەواڵەی وەکو لاپتۆپ و تابلێت و مۆبایل و ئامێری دوو ڕوونمای نمایشکردن. لەگەڵ ئەم بەرهەمانە، مایکرۆسۆفت ئامێری دووانە ڕوونمای Surface Neo ـشی نمایشکرد، کە یەکەم ئامێری مایکرۆسۆفتە بە دوو ڕوونما و بە Windows 10X کار دەکات.

لە ڕاستیدا، سیستەمی Windows 10X بچینەکراوە لەسەر ویندۆز 10 و گونجێندراوە بۆ ئامێرە دووانە ڕوونماکان. مایکرۆسۆفت پێشبینی دەکات کۆمپانیاکانی دیکەی وەکو Dell و HP و ئەوانی تریش شوێن ئەو هاوپۆلە نوێیە لە ئامێری دوو ڕوونما بکەون و ئامێری هاوشێوە بەرهەم بهێنن. هەواڵی خۆش ئەوەیە کە Windows 10X هەڵگری هەمان ڕووکاری ویندۆز 10 ـیە، بەڵام کۆمەڵێک تایبەتمەندی بۆ زیادکراون کە بۆ ڕوونمای دووانەیی گونجێندراون. ئەم سیستەمە نوێیە ئاسانکاری و گونجاوی زیاتر پێشکەش دەکات کە پێشتر لەگەڵ ویندۆز 10 نەدەکران. هەروەکو مایکڕۆسۆفت ئاماژەی بەوە کرد ئەم سیستەمە نوێیە زیاتر بۆ بەرکەوتن (لەمس) و تەختەکلیل و پاتری گونجێندراوە.

شایەنی باسە، مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند ئەم سیستەمە جیاوازە لە سیستەمی ویندۆز 10 و ناتوانیت ئامێرەکەی ئێستات بکەیتە Windows 10X، مەگەر ئامێرەکەت دوو ڕوونما بێت و تایبەت بۆ ئەم سیستەمە درووست کرابێت. ئەوان بەردەوام دەبن لە پەرەپێدانی ویندۆز 10 ـی ئاسایی بۆ پێشکەشکردنی ئەزمونێکی باشتر لەسەر کۆمپیوتەری ڕوومێز و لاپتۆپەکان، لەبەرامبەریشدا پەرە بە Windows 10X دەدەن بۆ ئەم جۆرە ئامێرە نوێیە دوو ڕوونمایانە کە هاوپۆلێکی نوێن لە جیهانی ئامێرە زیرەکەکاندا.

سیستەمی Windows 10X لە پایزی ساڵی 2020 بۆ ئامێرە دووانە ڕوونماکانی مایکرۆسۆفت و کۆمپانیاکانی دیکەش بەردەست دەبێت. ئەم زنجیرە ئامێرە دوو ڕوونمایانە بە پڕۆسێسەرێکی تایبەتی ئینتێڵ بە ناوی Lakefield بەهێزکراون و کار دەکەن. بۆ زیاتر خوێندنەوە لەسەر Windows 10X، کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو بڵۆگی فەرمی ویندۆز.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ