10
سیستەمی وەگەرخەر 7, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

گرنگترین 7 تایبەتمەندی نوێی وەشانی macOS Catalina

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی macOS Catalina ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ماکەکان بەردەستکرد. وەشانە نوێیەکەی macOS خۆی دەبینێتەوە لە دەیان گۆڕانکاری دیار و نوێ.

ئەمانەی خوارەوە گرنگترین 7 تایبەتمەندی نوێی وەشانی macOS Catalina ـن:

  • ئەپە نوێیەکانی Music و TV و Podcasts:

لە دوای چەند ساڵێک لە خزمەتکردن، ئەپڵ کۆتایی بە ئەپی iTunes هێنا، ئەو ئەپەی کە کەم کەس هەیە ناوی نەبیستبێت. بەڵام ئەپڵ هەریەکە لە ئەپە نوێیەکانی Music و TV و Podcasts ـی بۆ macOS Catalina زیادکرد و کردینییە جێگرەوەی iTunes.

  • تایبەتمەندی Sidecar:

لەگەڵ تایبەتمەندی نوێی Sidecar ـدا، دەتوانیت ئامێری ئایپادەکەت بکەیتە ڕوونمای دووەمی ماکەکەت و بە شێوەیەکی ناوازە سوود لە ڕوونمایەکی زیادە وەربگریت.

  • خزمەتگوزاری Apple Arcade:

خزمەتگوزاری Apple Arcade خزمەتگوزارییەکی نوێی کۆمپانیای ئەپڵە تایبەت بە یاریکردن، تێیدا زیاتر لە 100 یاری جۆراوجۆری سەرهێڵ و دەرهێڵ بوونیان هەن و نرخی بەژداریکردنی مانگانە تەنها 4.99$ ـە. لەمەودوا Apple Arcade بەشێک دەبێت لە ئەپی App Store لە وەشانی macOS Catalina ـدا و خاوەن تابێکی تایبەتە.

  • تایبەتمەندی Screen Time:

ئەپڵ بۆ یەکەمجار تایبەتمەندی Screen Time ـی لە وەشانی iOS 12 ـەدا پێ ئاشنا کردین، گەشەی پێدا و بۆ وەشانی macOS Catalina ـیشی زیاد کرد. وەشانەکە ڕێگەت پێ دەدات ماوەی بەکارهێنانی ئەپەکان بزانیت، هەروەها دەتوانرێت هەریەکە لە تایبەتمەندییەکانی؛ کات دانانەوە، سنووردارکردنی ئەپەکان، ڕێگەپێدانی ئەپەکان و قەدەغەکردنی ئەپەکان و زیاتر لە ڕێگەیەوە ئەنجام بدرێت.

  • ئەپی نوێی Find My:

ئەپی Find My ئەپێکی نوێی macOS Catalina ـە کە ڕێگە دەدات بە شێوەیەکی زۆر ئاسان شوێنی ئایفۆن و ئایپاد و ماک و ئامێرە جیاوازەکانی دیکەت و یاخود هاوڕێکانت لەسەر نەخشە بزانیت، بەسوودە بۆ کاتی ونبوون یاخود دزینی یەکێک لە ئامێرەکانت.

  • نوێکردنەوەی ئەپەکان:

ئەپڵ هەریەکە لە ئەپەکانی Photos و Reminders و Notes و Mail و Safari ـی لە macOS Catalina ـدا نوێ کردۆتەوە و باشتر کراون لە چاو جارانەوە.

  • تایبەتمەندی Voice Control:

تایبەتمەندی نوێی Voice Control ڕێگەت پێ دەدات لە ڕێگەی دەنگەوە فرمانەکان جێبەجێ بکەیت، بە سوودە بۆ کەمئەندامان.

هەروەها خوێنەربە:

بۆچونی تۆ