10
ئەپڵ 7, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ وەشانی macOS Catalina ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ماک بەردەستکرد

لە کۆتایدا، ئەپڵ وەشانی macOS Catalina ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ماک بەردەستکرد. ئەمەش لە دوای ئەوەی کە ئەپڵ بۆ یەکەمین جار وەشانەکەی لە مانگی 6 ـی ئەمساڵ و لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا ڕاگەیاند.

وەشانی نوێی macOS Catalina وەشانی ژمارە 10.15 ـی سیستەمی macOS ـە، خۆی دەبینێتەوە لە چەندین گۆڕانکاری نایاب. وەشانە نوێیەکەی macOS خاوەن هەریەکە لە تایبەتمەندییەکانی Apple Arcade ـی تایبەت بە یاریکردن، تایبەتمەندی Sidecar بۆ بەکارهێنانی iPad وەکو ڕوونمای دووەم، تایبەتمەندی Screen Time و ئەپی نوێی Find My و زۆر زیاترە.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشانی ماکەکەت بۆ macOS Catalina:

  1. کردنەوەی ئەپی System Preferences.
  2. کردنەوەی بەشی Software Update.
  3. کرتە کردن لە دوگمەی Upgrade Now ئەگەر ماکەکەت ئامادەیە بۆ پڕۆسەکە.


تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە ماکەکەت لە ماوەی پڕۆسەی نوێکردنەوەدا لە ژێر بارگاویکردنەوەدا بێت.

ئەو ئامێرانەی پشتگیری لە وەشانی macOS Catalina دەکەن:

  • iMac Pro ـی 2017 و نوێتر
  • MacBook ـی 2015 و نوێتر
  • Mac Pro ـی 2013 و نوێتر
  • iMac ـی 2012 و نوێتر
  • MacBook Air ـی 2012 و نوێتر
  • MacBook Pro ـی 2012 و نوێتر
  • Mac mini ـی 2012 و نوێتر

 

بۆچونی تۆ