10
شاومی 13, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

شاومی کار لەسەر بەرهەمهێنانی مۆبایلێک دەکات بە نوێبوونەوەی ڕوونمای 120 هێرتز و کامێرای 5X ـی Telephoto ـەوە

2 هەفتە لەمەوبەر، لە ڕووکاری تاقیکاری MIUI 11 ـدا ئاشکرا بوو کە شاومی کار لەسەر بەرهەمهێنانی مۆبایلێک دەکات کە کامێراکەی توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 8K و 30fps دەبێت. ئێستا ئاشکرا بوو کە شاومی کار لەسەر تایبەتمەندی زۆر ناوازەتر دەکات لە بەرهەمی داهاتوویدا.

پێگەی XDA Developers لە دواین وەشانی تاقیکاری MIUI 11 ـدا بژاردەی نوێبوونەوەی 120 هێرتزی بەدی کردووە لە بەشی Refresh Rate ـی ڕێکخستنەکاندا. بەڵام بژاردەکە کار ناکات و بێگومان پێویستی بە پشتگیری ڕەقەکاڵا دەبێت. ئەمەش ئاشکرای دەکات کە شاومی دەیەوێت بێتە نێو کێبڕکێی نوێبوونەوەی ڕوونماوە و بەسەر سەرجەم کۆمپانیاکاندا سەربکەوێت. لە ئێستادا دواین مۆبایلی بە توانای وەک ROG Phone 2 خاوەن نوێبوونەوەی ڕوونمای 90 هێرتزە.

لە بەشێکی دیکەی ڕێکخستنەکانی ڕووکاری تاقیکاری MIUI 11 ـدا، ئاشکرا دەبێت کە شاومی کار لەسەر پەرەپێدانی هەستەوەری کامێرای Telephoto دەکات و پشتگیری نزیکبوونەوەی 5 هێندەی بۆ زیاد دەکات، هەروەها کار لەسەر زیادکردنی پشتگیری نزیکبوونەوەی 50 هێندەش دەکات بۆ هەستەوەری کامێرای سەرەکی.

چاوەڕێی بەرهەمێکی ناوازە دەکەین لە لایەن شاومییەوە بە هەبوونی تایبەتمەندییەکانی سەرەوە.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ