ئای ئۆ ئێس
5, ئایار 2013
معاجم اللغة (لسان العرب و معجم الوسیط) بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ ئایفۆن خۆڕاییە.

ئەم ئەپە هەردوو معجم و فەرهەنگی بەناوبانگی عەرەبی – عەرەبی (لسان العرب و معجم الوسیط) لەخۆی گرتووە و بۆ هەر فێرخوازێکی زمانی عەرەبی و شەریعە و هەرکەسێکی تری گرنگی دەر بە زمان پێویستن. ئەپەکە وەکو هەموو ئەپێکی تری فەرهەنگی توانای گەڕان بەردەستە و لەکاتی گەڕان ئەنجامەکانی هەردوو موعجەمەکەت دەخاتە بەردەست و وا دیزاین کراوە بەئاسان ئاڵوگۆر لە نیوان بەشەکانی ئەپەکە دا بکەیت و زانیارییەکانت بە ئاسانی دەست بخەیت.
لێرەوە ئەپەکە لە ئایتیونز دابگرە:

تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە بەکورتی:
– گونجاوە لەگەڵ ئایفۆن و ئایپۆد
– پشتگیری ئای ئۆ ئێس وەشانی٥.٠ بەرەو سەردەکات.
– وەشان ١
– قەبارەکەی ٢٤.٧ مێگابایت
چەند دیمەنێک لە ئەپەکە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!