بابەتی گرینگ 12, ئایار 2013

سەکۆی پرسیار و وەڵامی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی بەڕووی میواناندا کرایەوە! بفەرموون!

Postpicsako2

سوپاس بۆ خوای پەروەردگار بە بەخشینی ئەو هێزە بە ئێمە بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە و وەرگێرانی بۆ سەر زمانی کوردی و ئامادەکردن و تەواوکردنی و کردنەوەی بەڕووی میوانە خۆشەویستەکانمان بۆ ئەوەی لەمەودوا بتوانن لەم سەکۆیەوە هەر چی پرسیار و شتانێک هەیانە لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل و شتە پەیوەندی دارەکان لەوێوە بیکەن و ئێمەش وەکو شارەزایانی ماڵپەڕەکە وەڵامی دروست و ڕەوانیان بدەینەوە.

ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم سەکۆیە کە تایبەتە بە پرسیار و وەڵام لە بواری تەکنەلۆژییا ئەوەیە کە سەرچاوەیەکی گەورە لە پرسیار و وەڵام دروست بکەین و بهێنینە بەرهەم بۆ ئەوەی هەر بەڕێزێک لە داهاتوو توشی هەر پرسیارێکی لەم جۆرە پرسیارانە ببێت کە لە سەکۆکەی ئێمە بڵاودەکرێنەوە لێرە وەڵامەکەی دەست بکەوێت و پێوست نەکات زۆر بگەڕێ و کاتی خۆی بەزایە بدات.

کەواتە بۆ ئەوەی سودێک بەخۆت و بە هاوزمانان و هاونیشتمانانت بگەیەنێت لەمەودوا لەکاتی بوونی هەر پرسیارێک لە سەکۆی تۆڕی تەکنەلۆژیاری زانیاری کوردییەوە پرسیارەکانت ئاراستە بکە و وەڵامەکانیش لە ئێمە و شارەزایان وەربگرە! ئەمە لە داهاتوو چەندان کەسی تر سودی لێدەبینێت و هەم ئێمەش سوودمەند دەبین بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین پرسیار و وەڵام لە بوارەکەدا.

[box type=”info” ]پرسیار کردنەکە ئاسانە و تەنها بە پڕکردنەوەی چەند خانەیەک دەبیتە ئەندام و پاشان دووگمەی پرسیار بکە دابگرە و پرسیارەکە بە یەک دوو دێڕ و دیاری کردنی هاوپۆل و بەشی دیار کرا و ئاراستە بکە.[/box]

لێرەوە لەم لینکەوە بەشی سەکۆ بکەرەوە:
http://kitn.net/prsiar/

یان لە سەرەوەی ماڵپەڕ کلیک لە سەکۆی پرسیرا و وەڵام بکە بۆ کردنەوەی سەکۆ و یان لە لاتەنیش کلیک لە وێنەی سەکۆی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی بکە بۆ کردنەوەی سەکۆ.

چاوەڕوانی ڕەخنە و پێشنیارەکانتانین!

ڕێز و سڵاومان بۆ ئێوەی خۆشەویست
دەستەی بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕ

بۆچونی تۆ