ئای ئۆ ئێس
21, ئایار 2013
بەمزوانە و بە Semi-Restore دەتوانیت ئایفۆن و ئایپادەکەت بۆ هەمان وەشانی ئێستای ڕیستۆر بکەیتەوە.

لای هەمووان ئاشکرایە کە لەکاتی دەرچوون و وەشاندنی وەشانێکی تازە لەلایەن ئەپڵەوە ئەوی پێش خۆی رەت دەکرێـتەوە و بەکارهێنەر ناتوانێت لەم وەشانە تازەوە بگەڕێتەوە بۆ وەشانە کۆنەکانی پێش ئەم وەشانە. بەڵام خۆش بەختانە چه‌ند ڕۆژێكه باس له پڕۆسەیەک دەکرێت کە بریتییە لە نوێترین ڕێگا و به‌رنامه بەناوی Semi-Restore ، کەواتە با بزانیشن ئەم پڕۆسەیە چییە؟
Semi-Restore چیه؟
له ڕێگه‌ی Semi-Restoreــه‌وه ده‌توانی ئامێره‌كانتان ریستۆر بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و وەشانهی كه له‌سه‌ریه‌تی بۆ نموونه ووشانی 6.1.2 هه‌یه و ناته‌وێ به‌رزی بكه‌یته‌وه بۆ ووشانی 6.1.3 به هۆی Semi-Restoreــه‌وه ده‌توانی له‌سه‌ر هه‌مان ووشانی 6.1.2 ریستۆری بكهتهوه و دووباره ببیته‌وه خاوه‌نی جه‌یلبرێك. له هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه دڵ خۆشكه‌ر تر ئه‌وه‌یه باس له‌وه ده‌كرێت كه به هۆی Semi-Restoreــه‌وه ده‌توانی ووشانیش بگه‌ڕێنیته‌وه له ڕیگه‌ی به‌كارهێنانی OpenSSH and APT 0.7 Strict.
به پێی هه‌واڵه‌كان كه بڵاو كراوه‌ته‌وه له ماڵپه‌ری فه‌رمی Semi-Restoreـیش ئاماژه‌ی پێ دراوه ئه‌م ڕێگایه پشتگیری له‌م وەشانانه ده‌كات:
iOS 5.0 تا iOS6.1.2 واتە ئەوانەیش دەگرێتەوە کە دەکەونە نێوان ئەم دوو وەشانە.
وه پشتگیری له‌م ئامێرانه‌ش ده‌كات:
iPhone, iPod touch, iPad and iPad mini
چۆنیه‌تی كار پێكردنی و پێداویستیه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ن:
– (5 تا 10) خولەک كاتی ده‌وێت بۆ ئه‌نجام دانی پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتووی.
– بەرنامەکە پشتگیری له هه‌رسێ سیستەمی ماك و ویندۆز و لینوکس ده‌كات.
– OpenSSH and APT 0.7 Strict پێویسته دابه‌زێنرا بێت له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ت.
– به كارهێنانی SSH client به‌م نزیكانە ده‌بێت پاش ده‌ركردنی به‌رنامه‌كه.
له ئێستا دا له %65 كاره‌كانی ته‌واو بووه…
ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ئاگاداری به‌ره‌و پێش چوونی پرۆسه‌ی كۆتایی هاتنی به‌رنامه‌كه بن تاکاتی بڵاوکردنەوەی:
http://semirestore.tk/
سه‌رچاوه: Pandaapp
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.